هه‌ولێر-KDP.info- له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی فه‌رمیدا، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی قه‌زای چۆمان به پله‌ی عه‌قید، له میحوه‌ری گوێڕ گیانی له ده‌ست دا.
(ته‌ها ناوه‌نده‌یی) كارگێری لقی 26ی پارتی دیموكراتی كوردستان له باڵه‌كایه‌تی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، سه‌عات 11ی شه‌و له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له میحوه‌ری گوێڕ له‌كاتی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌ربازی ئه‌مشه‌وی چوارشه‌ممه‌یه، عه‌قید(ڕزگار مهمی خه‌لی) ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی قه‌زای چۆمان بوو، كۆچی دوایی كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و كارگێڕ لقه، عه‌قید(ڕزگار مهمی خه‌لی) یه‌كێك بوو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هه‌رله سه‌ره‌تای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشه‌وه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بووه.
له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئاسایشی چۆمانه‌وه، (ناوه‌نده‌یی) گوتی، "له سه‌ره‌تا ئه‌م حه‌فته‌یه، عه‌قید (رزگار) چووه‌ته‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ و له گوندی ئه‌بو شیته‌ی نزیك ناحیه‌ی گوێڕ و، دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، سه‌ردانی پزیشكی كردووه، به‌ڵام ته‌نیا پێی گۆتووه گوشاری خوێنی هه‌یه و، دواتر كۆچی دوایی كردووه.''
قائید میرۆ