Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 00:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەکەکە و ڕژێمی ئەسەدی لێ دەرچێ، پەیەدە گوێ لە کەس ناگرێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  هێز و لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانیش لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی دهۆک، پەیەدە بە بەرپرسیار دەزانن و، (عوسمان ئۆجەلان)ـیش دەڵێ، بەرژەوەندیی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆر گەورەترە لەو دەستە حزبیانەی پەیەدە بیری لێ دەکاتەوە. (سعوود موللا)ـیش گوتی، "زۆر دەستکەوت هەبوون بەهۆی تاکڕۆیی پەیەدەوە لەدەستمان دان".

رێککەوتنی دهۆک لە ساڵی ٢٠١٤ و بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) ساز درا،  ڕێککەوتنی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا(ئەنەکەسە) و تەڤگەری ئازادی کوردستان(تەڤدەم) بوو، بۆ ئەوە بوو لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەپێی بنەماکانی نێو ڕێککەوتن و بەگوێرەی پێگە و لێکتێگەیشتنی نێوانیان ئیدارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردبا و، لە ماوەی ٤ مانگدا خاڵەکانی رێککەوتنەکە چووبانە بواری چیبەچێکردنەوە.

لەمبارەیەوە، (سعوود موللا)، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (البارتی) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: "ئەو رێککەوتنە ئەگەر جێبەجێ کرابایە، ئێستا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان نەدەگەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ، چونکە زۆر دەستکەوت هەبوون بەهۆی تاکڕۆیی پەیەدەوە لەدەستمان دان، بۆیە رێککەوتنەکە بە بیرکردنەوەیەکی تەسکی حزبی پەیەدە و بە گوشاری پەکەکە، هەروەها لەم لاشەوە بە گوشاری (بەشار ئەسەد) و ڕژێمی بەعس، بۆ ئەوەی دەنگی کورد بەرانبەر بە ڕژێم بەهێز نەبێت، رێککەوتنەکەیان پێشێل کرد؛ ڕەوا و لە بەرژەوەندیی کورددا نییە کاتێک ئەو رێککەوتنەکە واژۆ کراوە، تۆ دێیت بە فیتی وڵاتێک پێشێلی دەکەیت، ئیتر دەبێت چ واتایەک هەبێت".

ڕێککەوتنی دهۆک لە سێ خاڵی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەمانەن، یەکەم: پێکهێنانی مەرجەعیەتێکی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەوەی بڕیارە سیاسییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی بدرێت، تا هێزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرانبەر هەرلایەنێک یەکگرتوو و بەهێز بێت.
دووەم: ئەو سێ کانتۆنەی لە رۆژئاوای کوردستان دروست کرابوون، بکرێنەوە بە یەک ناوچەی ئیداری و لەلایەن سەرجەم هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەڕێوە ببرێت، بە شێوەیەک بێ سەرجەم لایەنەکانی تێدا بێت، تا ئەو کاتەی هەموو هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان ئیدارەی ڕۆژئاوا بە هیی خۆیان بزانن، چونکە کانتۆنەکان بە شێوەیەکی تاکلایەنە و بیرۆکەی پەیەدە دامەزراوە، لەەبر ئەوەیشە جیا لەوان، هێز و لایەن خەباتکارەکانی دیکە و جەماوەرێکی زۆریش، شەرعیەتیان تێیاندا نەدەبینییەوە.
سێییەم: هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە باشووری کوردستانن، لەگەڵ هێزەکانی یەپەگەدا کە سەر بە پەیەدەن بکرێنەوە بە یەک و، هێزێکی تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی هێزی چەکدار بەدەست هیچ حزبێکەوە نەبێت. چونکە وەک (سعوود موللا) و هێزگەلی دیکەی کوردستانی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا باوەڕیان وایە، بوونی هێزی چەکداری بە دەست پەیەدەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەترسی لەسەر ڕۆژئاوا دروست دەکات.

وەک سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا دەڵێ، ئەگەر ئەو رێککەوتنە جێبەجێ کرابایە، کە جەختکردنەوە بوو لەسەر یەکهەڵوێستیی کورد، ئەوا وەک بینیمان، دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو لێواری مەترسی نەدەچوو. هاوکات لەشکرکێشیی ناچار لە ڕۆژئاوای کوردستاندا نەدەما و، خەڵک لەجیاتی ئەوەی بە زۆری چەکیان پێ لە شان بکرێ، ئەوا بە ویستی خۆیان و بۆ پاراستنی خاک و وڵاتیان بەرگریکاری سەرسەخت دەبوون.

لە ئێستادا بەشێکی زۆری هێزو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گوشار لەسەر پەیەدە دەکەن بۆ ئەوەی واز لەو تاکڕۆییەی بێنێ و، گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا بکات، بەڵام وەک چاودێرانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێن، کێشەی پەیەدە ئەوەیە مەرجەعیەتی بڕیاری لە دەستە خۆیدا نییە و، بەڵکە پەکەکە و لەناو پەکەکەشدا باڵێکی توندڕۆ بڕیار بەسەر پەیەدەدا دەسەپێنێ.

(عوسمان ئۆجەلان،) سەرکردەیەکی سیاسیی باکووری کوردستان و برای (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیە، دووپاتی دەکاتەوە: کە ڕێککەوتنەکە کرا، هەر زوو و زۆر هاوارم کرد با ئەو رێککەوتنە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی کورد لە نەهامەتی و پیلان لە رۆژئاوای کوردستان ڕزگاری بێت، بەڵام کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان گوێ بە قسەی سەرووی خۆی نادات؛ بەتایبەتی پەیەدە کە ئێستا تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی سەربازی و ئیداریی ڕۆژئاوای بەدەستەوەیە.

(ئۆجەلان) ئاماژە بەوەی کە، ئەگەر رێککەوتنەکەی دهۆک بکرابایە ئەوا دۆخی ناوچەکە بەم شێوەیە و ئەمڕۆ نەدەگەیشت، چونکە وەک دەڵێ، تۆ هێزێکی سەربازی تۆکمەت هەبێت و لە سەرجەم لایەنەکان پێک هاتبێت، باشترە لەوەی هێزێکی تاکلایەنت هەبێت، مەرجەعێکی سیاسیی بەهێزت هەبێت باشترە لەوەی حزبێک بڕیار لەسەر چارەنووسی گەلێک بدات، ئاخر کاتێک دەگوترێ رێککەوتنی دهۆک باشە، لەو ڕووانگەوەیە کە ئەو رێککەوتنە زامنی گەلی کوردە لە ڕۆژائاوای کوردستان؛ جەختیشی کردەوە کە، "(سەرۆک بارزانی) کاتێک سەرجەم هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا کۆ کردەوە، دەبوو پەیەدە ئەوەی لەبەرچاو بوایە کە ئێستا (بارزانی) ئەرکی سەرشانی (تاڵەبانی) و (ئۆجەلان)ـیش رادەپەڕێنێت."

ئەو سیاسەتمەدارەی باکووری کوردستان باوەڕیشی وایە کە: "کاتێک هێزە سیاسییەکان لەسەر پرسی ڕۆژئاوای کوردستان ناگەنە رێککەوتنێک، ئەو کاتە زەرمەندی یەکەم خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت، چونکە بەرژەوەندیی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆر گەورەترە لەو دەستە حزبیانەی پەیەدە بیری لێ دەکاتەوە."
(ئۆجەلان) گوتیشی، "دۆخی سووریا هەر ئاوا نامێنێتەوە، سبەی (بەشار ئەسەد) چارەنووسی یەکلا ببێتەوە، جا بە مانەوە بێ یان ڕۆیشتن، (پەیەدە) چ ئامادەکارییەکی کردووە و دەزانێ کە ڕووبەڕووی چ دۆخێک دەبێتەوە!، هەڵبەتە دەبوو و دەبێ دۆخی باشووری کوردستان ئەزموون بکا کە دیارە چەندین تەحەدیات ڕووبەڕووی بووەتەوە، بەڵام چونکە واقیعێکی بەهێز لە کوردستان هەیە بەسەر کۆی ئەو پیلانانەدا سەرکەوتن بەدەست هاتووە."

(عوسمان ئۆجەلان) کە پێشتر لە سەرکردە دیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بووە، دەشڵێ: ناکرێت پەیەدە بە گوشاری پەکەکە یان لایەنێکی دیکە، دژایەتیی باشووری کوردستان و هێزە سیاسییەکان بکات؛ چونکە دەبێت ئەوە بزانێت کە بەشێک لە ئابووری و دەرچەی هاوکاری لە باشووری کوردستانەوەیە و، ناشبێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی دیکە لەسەر بنەمای حزبیی ئاوا بکات، چونکە لەوێیشەوە هەر گرفتی رووبەڕوو دەبێتەوە کە دواجار دەبێت خەڵکی سڤیل باجەکەی بدەن."

لەکاتێکدا پەیەدە چەند جارێک لەسەر زاری هاوسەرۆکەکەیەوە (ساڵح موسلیم) دەڵێت، "ئێمە پابەندین بە رێککەوتنی دهۆکەوە، بەڵام لە ئاستی جێبەجێکردندا پەیەدە ئێستا لە لوتکەی دژایەتیکردنی هێزەکانی ڕۆژئاوادایە و ڕۆژانە لە رێگای چەکدارەکانیانەوە خەڵکی سڤیل دەگرن و ئازاریان دەدەن.

کارزان سەباح هەورامی

 




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 
علی سەعید: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 18:05:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact