Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 14:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: کوردی ئێزدی زۆر ئازایانە بەرگرییان لە ناسنامەی کوردایەتییان کرد.. سوورین لەسەر پاراستنیان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ژنی چارشه‌مبا سووری لە کوردانی ئێزدی پیرۆز کرد و رایگەیاند، "لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە."

 

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە کوردانی ئێزدی:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدی، جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی له‌ كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
کوردی ئێزدی نموونەیەکی دیاری بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەکەمانن و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ قڕکردن و تواندنەوەیان، کوردی ئێزدی زۆر ئازایانە بەرگرییان لە ناسنامەی کوردایەتییان کرد و هیچ دوژمنێك نەیتوانیوە كوردانی ئێزیدی لەناو ببات و ناسنامەیان بسڕێتەوە.

پابەندبوونی ئەو ئازیزانە بە ناسنامەی کوردایەتی و ئاینییان چەکێکی بەهێز بوو کە تەنانەت دڵڕەقی و دڕندەیی و هەموو کارە نامرۆڤانەکانی تیرۆریستانی داعش لەکاتی داگیرکردنی دەڤەری شنگال، نەیانتوانی ئیرادەی ئەو بەشە ئازیزەی گەلەکەمان تێکبشکێت.

لە هەڵمەتی ئازادکردنەوەی شنگالیش لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانەوە، کاتێک سەدان ڕۆڵەی کوردستان لە خانەقینەوە تا زاخۆ بە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتییەوە بۆ ئازادکردنەوەی دەڤەری شنگال خوێنی گەشیان ڕژایە سەر خاکی ئەو دڤەرە و شەهید بوون، خوێنێ ئەو شەهیدانە پەیامی ڕوون بوو و جارێکی تر کوردانی ئێزدی لەژێر ئاڵای کوردستاندا بە دۆست و دوژمنیان ڕاگەیاند کە ئەوان بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن.

لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە.

مەسعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19/4/2016
 




دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 10:05:20

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكات.

 
سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 09:05:43

هه‌ولێر-KDP.info- بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.

 
كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا: چاومان لەوەیە بەردەوامیی بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەین

TUESDAY, 07 MAY 2024 23:05:01

ئامێدی-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە ده‌شڵێت، چاوەمان لەوەیە بەردەوامیی بەم هاوبەشییەمان بدەین لەگەڵ ئەوانەی پێكەوە بەهای هاوبەشمان هەیە، بۆ پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 
نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

TUESDAY, 07 MAY 2024 19:05:34

ھەولێر-KDP.info-  دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 07 MAY 2024 18:05:42

تاران-KDP.info- له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact