ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- له كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكا، (جێب بووش) له‌سه‌ر كورد وه‌ڵامێكی توندی (دۆنالد ترامپ)ی دایه‌وه؛ له‌گه‌ڵ ناوهێنانی كورد له‌لایه‌ن (جێب بووش)ه‌وه، خه‌ڵك به چه‌پڵه رێزانه‌وه پاڵپشتیان كرد.
(جێب بووش) كوڕی (بووش)ی گه‌وره و برای (جۆرج ده‌بلیو بووش)ی بچووكه. له ئێستادا له زۆربه‌ی بۆنه‌ی سیاسیی كۆمارییه‌كان خۆی به دۆستی كورد ناو ده‌بات و بۆ به‌رگریكردن له پرسی كورد دێته ده‌نگ. (جێب بووش) كه كاندیدی كۆمارییه‌كانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ وه‌ڵامێكی توندی (دۆناڵد ترامپ)ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و، له‌سه‌ر پرسی كورد (ترامپ)ی هه‌ژاند.
له كه‌ناڵه‌كه‌دا (دۆناڵد ترامپ) كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ جارێكی دیكه ده‌یگوت، نابێ مووسڵمانان بێنه ئه‌مه‌ریكا و به ئاشكرا داوای ده‌ركردنی مووسڵمانانی له ئه‌مه‌ریكا كرد، ڕێك له‌و كاتدا و له‌و به‌رنامه‌یه‌دا راسته‌وخۆ (جێب بووش) لێی هاته ده‌نگ و وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه و پێی‌گوت، نه‌ده‌بوو تۆ هه‌موو مووسڵمانێك وه‌ك یه‌ك دابنێیت، ئه‌وه‌تا كورده‌كان زۆرینه‌یان لێ موسڵمانن و، كه‌چی دۆستی ستراتیژیی ئێمه‌ن و گرینگ‌ترین هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكان بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، ئایا ده‌كرێ ئێمه بڵێین كورده‌كان نه‌یێنه ئه‌مه‌ریكا؟ ئه‌مه راست نییه.
له كاتی وه‌ڵامی (جێب بووش) بۆ (دۆناڵد ترامپ) و ناوهێنانی كورد له به‌رنامه‌كه دا كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر تێیدا ئاماده بوو، خه‌ڵك به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازییان له گوته‌ی (جێب بووش) كرد رێك له‌و كاته‌ی كه ناوی كوردی هێنا.
پێشووتریش (جێب بووش) له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر بێت و ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كورده‌كان چی لێ داوا بكه‌ن بۆیانی جێبه‌جێ ده‌كات.
(جێب بووش)، ته‌مه‌نی 62 ساڵه و له ئێستادا حاكمی فلۆریدایه و كاندیدی كۆمارییه‌كانه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا. (جێب بووش) وه‌ك باوكی و براكه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی هێرشبردنی راسته‌وخۆدایه و له‌زۆر بۆنه‌ی سیاسیی‌دا رایگه‌یاندووه، پێویسته یه‌كڕاست ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی وشكانی به پاڵپشتی و پڕچه‌ككردنی كورده‌كانه‌وه بۆسه‌ر داعش بكات، ئه‌و رێگه‌یه به‌باشترین رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كه‌ی به‌سه‌ر داعشی زانیوه و خۆی به دۆستی كورد ناو ده‌بات.
شا‌و كوردی