ئهڵمانیا-KDP.info- ئاژانسی (ئێنبیسی) ئەڵمانیا رایگهیاند كه، وڵاتهكهی بەنیازە فڕۆکەی جۆری (تۆڕنادۆ) بۆ کاری سیخوری و پشکنین و، هەروەها فڕۆکەی دیکە بۆ پێدانی بەنزین بە فڕۆکەکان، بۆ شەڕی داعش لە سووریادا بنێرێ.
مێركڵ و ئۆلاند، لهدوا كۆبوونهوهی لوتكهیاندا جهختیان كردهوه كه ئهڵمانیایش بۆ پاڵپشتی فهرهنسا پاكێجێكی ئامادهكردووه و لهو نزیكانه بۆ لێدانی داعش له سووریادا دهیگرێته بهر.
لەو بارەیەوە (ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین) وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گوتی، ئەمڕۆ حکوومەت بڕیارێکی قورسی دا، بەڵام بڕیارێکی پێویست و گرینگ بوو. هەروەها گوتیشی ئێمە لەگەڵ فەرەنساین کەوا لەلایەن ئەو نامرۆڤانەی داعشەوە لێیاندرا و شاڵاویان کرایە سەر.
بەرلین لەچوارچێوەی ڕەشنووسە پرۆژەییەکدا دەیەوێت، نزیکەی (چوار بۆ شەش) فڕۆکەی جۆری تۆرنادۆی سیخوری کە پشتگیری سەتەلایتیان پێوەیە زیادبکات بۆ جەنگی داعش، لەگەڵ فڕۆکەی پێدانی بەنزینیش. هەروەها بۆ پشتیوانی کەشتیە جەنگیەکەی فەرەنسا ( چارلیز دیگۆڵ)، ئەڵمانیش کەشتی جەنگی ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.
(ئەنگڵا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمان گوتی لەلایەن (فرانسوا ئۆلاند) سەرۆکی فەرەنساوە داوایان لێکراوە زیاتر بەشداریبکەن لەشەڕی داعشدا.
دهیشڵێ، کاتێک ئەو داوایەی لێکردم کە چۆن دەتوانین زیاتر بەشداریبکەین، هەڵبەت ئەوەش ئەرکی ئێمەیە کە وەڵاممان بۆ ئەو داوایە بە خێرایی هەبێت و ستراتیژیەت دابنێین.
بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ڕاوێژکار ڕۆڵی ئەڵمانیا لە شەڕی داعشدا بە گەورەتر دەبینێت و بە پێویستیشی دەزانێت بەشدارییەکانیان زیادبکەن.
بۆیە لەو چوارچێوەیەدا (ئەنگڵا مێرکڵ) بەڵێنی زیادکردنی ئەو پشتگیریانەی داوە بەڵام پێویستە لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پەسەندبکرێت، هەڵبەت شارەزاییانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە پەرلەمانی وڵاتەکەیان ئەو ڕەشنووسە پرۆژەییەش پەسەند بکات لەبەر زیادبوونی هەڕەشەکانی تیرۆر و مەترسیەکانی داعش لە جیهاندا.
شیاوی گوتنە، ئەڵمانیا لەساڵی پاریشدا بەشدارییەکانی بۆ شەڕی داعش بەرزترکردەوە و، ڕاوێژکارە سەربازیەکانیشی لە کوردستان بۆ مەشق پێکردنی پێشمەرگە گەیاندە (١٥٠) ڕاوێژدەر، ئەوە جگە لەوەی بەشدارییەکی باشیشی هەیە لە هێرشە ئاسمانیەکانی سەر عێراق و، دابینکردنی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان بۆ هێزە شەڕکەرەکانی جەنگی داعش لە ناوچەکەدا.
و/ خالید گەیلانی