کەرکووك-KDP.info- پێشمه‌رگه‌كانی میحوەری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، هێرشێكی تیرۆریستانیان له كه‌نار زێی بچووك تێك شكاند و، گورزی باشیان لێ وه‌شاندوون.
به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك-دوبز(د. كه‌مال كه‌ركووكی)، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، سه‌عات 9:25خوڵه‌كی ئه‌مشه‌وی دووشه‌ممه‌یه، بە پشتوانیی پێشمەرگە سەربەرزەکان و هاوئاهەنگیی تیمی هەواڵگریی میحوەر لەگەڵ هاوپەیمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، هێرشیکی تیرۆریستانی داعشاناین لە کەناری زێی بچووك، نزیك مەحگور، له سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک تێک شکاند و ژمارەیەکی زۆریان لێ كوشتوون و زۆریشیان لێ بریندار كردوون.
(كه‌ركووكی) ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی كوژراو و برینداری داعشان، گوتی، گورزێكی وه‌هامان لێ وه‌شاندوون، ده‌زانین كه كوژراو و برینداریان زۆرن، به‌ڵام چونكه شه‌وه، هێشتا نه‌مانتوانیوه ژماره‌یه‌كت دروست به‌ده‌ست بێنین؛ گوتیشی، ناوه‌ستین، تا گەل و خاکی کوردستان لە تیرۆریستان پاك دەکەینەوە.