Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 01:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەركردنی گۆڕان
| KDP.info


زكری مووسا

پارتی نایەوێت گۆڕان لە حكوومەت و پڕۆسەی بەڕێوەبردندا بمێنێت. ئەم هەڵوێستە ڕەنگە بەلای زۆرێك لە چاودێرانه‌وه‌ جێگەی نیگەرانی بێت و، بە هەنگاوێكی نادیموكراسیی لەقەڵەم بدرێت. ڕەنگە بڵێن كاردانەوە و نەفەستەنگییە، چۆن حزبێك ڕێگە بەخۆی دەدات وا بە ئاسانی باز بەسەر نەریتەكان بدات و، گۆڕان دەربكات؟ ئەو هەنگاوە شەرعییەتی دامودەزگاكان دەباتە ژێر پرسیارەوە.

چیی وای كرد پارتی ئەم هەڵوێستە بنوێنێ؟
هەڵەی زەقی گۆڕان لەوەدابوو، هەر لەسەرەتاوە خۆی لەسەر دژایەتیكردنی پارتی پێناسە كرد. هۆكاری جیابوونەوەیشی لە یەكێتی، لەبەر ڕێككەوتنی ستراتیژی و یەكگرتنەوەی ئیدارەكان بوو. گۆڕان نەیتوانی خۆی لە سایكۆلۆژیی ڕق و كین ڕزگار بكات و، هەموو تواناكانی بۆ لێدانی پارتی تەرخان كرد و، جەماوەر و لایەنگرەكانیشی لەسەر كردنە ئامانجی پارتی گۆش كرد. لە دوای هەڵبژاردنی 2013 و دروستبوونی حكوومەتی بنكەفراوان، ئەو هەلە بۆ گۆڕان ڕەخسا وەك هێزێكی سیاسی و مەدەنی، مومارەسەی دەستەڵات بكات و لە قەپێلكی بەرتەنگی سایكۆلۆژیای ئانتیپارتیبوون بێتە دەر. كرانەوەی پارتییش بە ڕووی گۆڕاندا بۆ گەییشتن بە ئامانجێكی مەزنتر بوو، كە پەیوەندی بە سەربەخۆیی و مافی چارەنووسی گەلی كورده‌وه‌ هەبوو. لەو كرانەوەیەدا، گۆڕان بە دەنگی پارتی سەرۆكایەتی پارلەمان و چەندین وەزارەتی گرینگی دەست كەوت.
ئابڵۆقەی ئابووری و شەڕی داعش، هاتنی دوو ملیۆن ئاوارە، دۆخی هەرێمی كوردستانی سەخت كرد. هەرێمی كوردستان لەبەردەم دەرفەت و هەڕەشەی گەورەدا بوو، پێویست بوو هەموو لایەك لە قووڵاییی مەترسییەكان بگەن. بەشێكی زۆری قورساییی شەڕ و بەرپرسیارێتیی دۆخە قورسەكە، لەسەر شانی پارتی بوو. گۆڕان هەلی ئازاردانی پارتی بۆ ڕەخسا و، گەڕایەوە بۆ دۆخە سایكۆلۆژییەكەی جاران. شەڕی ڕاگەیاندنی لە دژی پارتی لە دۆخێكی زۆر ناسكدا چڕ كردەوە.
گۆڕان بە هەموو هێز و توانایەكیەوە، هەوڵی سووككردنی ئامانجی سەربەخۆییی كوردستانی دا. لە شەڕی داعشدا لە زۆر وێستگە میدیاكانی پاڵپشتی پێشمەرگە نەبوون. ئەگەرچی وەزیری پێشمەرگە دەیزانی سەدوبیست هەزار پێشمەرگە لە چ دۆخێكدا لە بەرەكانی شەڕن و، بەرگری دەكەن. دەیزانی هەرێم ڕووبەڕووی چ گرفتێكە بۆ دابینكردنی عیتادی شەڕ و خەرجیی پێشمەرگە. وەزیری دارایی چاك دەیزانی سەرچاوەكانی قەیرانی ئابووری چین، دەیزانی هەرێم تووشی چ دۆخێكی ناهەموار بووە. گۆڕان دەیزانی بەخێوكردنی دوو ملیۆن ئاوارە، چەندە بارێكی قورسە. دەیزانی 1400 شەهید و 7000 برینداری شەڕی داعش چەندە برینێكی قورسە بۆ گەلی كوردستان، زۆر چاكیش ئاگاداری دەرفەتە زێڕینەكانە بۆ گەلی كوردستان. گۆڕان دەیزانی پارتی لە سەختترین ساتەوەختەكانی دەژیێت و، ئازاردان و لەزەویدانی، ڕەنگە لە هەموو كات ئاسانتر بێ.
پەلاماردانی بارەگا و خەڵكی پارتی، لەژێر ناوی خۆپێشاندان بۆ مووچە، كە پلانەكەی لە ژوورەكانی گردەكە كێشرابوو، لووتكەی هەوڵی گۆڕان بوو بۆ ئازاردان و دەرپەڕاندن و شكاندنی پارتی. كەسیش نەبوو بپرسێ لەم دۆخە ناهەموارەدا بۆ دەبێ بەپێی یاساكانی جەنگەڵ، ماڵی كەوادیری پارتی بسووتێندرێن، لە دەڤەرێك كە هیچ دەستەڵاتێكیشی نییە.
ئێستا پارتی، گۆڕان وەك شەریك و هاوكارێكی نیازپاك نابینێت لە تێپەڕاندنی قەیرانەكان. دەزانێ نیەتی سڕینەوەی هەیە و، بۆ یەك چركەساتیش ئامادە نییە پاڵپشتی بێت لە پڕۆسەی سەربەخۆیی و، چارەكردنی كێشەی هاووڵاتیان. بەڵكو بە هەلپەرستێكی دەبینێ كە بە هیچ شێوەیەك ڕەچاوی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات ناكات. گوێ ناداتە ئەوەی پارتی لە بەرەكانی شەڕدا خوێن دەدا. وای بۆ دەچێ دەرفەتێكی گونجاوە و دەبێ ماڵی بسووتێندرێ و دەرپەڕێندرێت. پارتی گەییشتووەتە ئەو قەناعەتەی، لایەنێك ئەلفوبێی ئاساییشی نەتەوەیی نەزانێ، نابێ دەستی لە ئیدارەی وڵاتدا هەبێ.
كاركردنی گۆڕان بە یاسای جەنگەڵ، هیچ بوارێك بۆ شەرعییەت و شەراكەت و كاری پێكەوەیی ناهێڵێتەوە. ئێستایشی لەگەڵدا بێت، گۆڕان ناتوانێ وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە بۆ دەبێ پارتی بسووتێندرێت و دەرپەڕێندرێت... بە چ مەنتقێك و بەپێی چ یاسایەك؟ لە شكاندن و لەناوبردن و دەرپەڕاندنی پارتی، گەلی كورد چی دەست دەكەوێت؟ ڕووخاندنی پارتی ڕووخاندنی كوردستان و سەنگەری پێشمەرگەیە. ئەگەر سەنگەرەكان بڕووخێن، ئەگەر كوردستان بڕووخێ، بە چ بەهایەك بینا دەكرێتەوە؟




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact