هەولێر-KDP.info- درووستبوونى گرژیى لە ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هاتنه سه‌رخه‌تى راسته‌وخۆى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و، هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى نه‌وت و غاز له هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆزدا، خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵده‌گرێت و، په‌رده له رووى پیلانێكى داڕێژراو هه‌ڵده‌ماڵێت.
سه‌باره‌ت به‌و گرژییه سیاسییه‌ى له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستاندا دروست بووه، تا چه‌ند كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگى كورد له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كانى كورد له به‌غدا، (رێناس جانۆ) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى ده‌ڵێ "هه‌ندێك لایه‌ن، به زۆرى زۆردارى، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بكه‌نه ته‌ڕه‌ف له بارگرژییه‌كانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك فراكسیۆنى گۆڕان هه‌وڵ ده‌دات خۆى بكاته ته‌ڕه‌ف، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به گشتى هه‌وڵ ده‌ده‌ین نه‌كه‌وینه ناو ئه‌م بارودۆخه‌ى كه تووشى هه‌رێمى كوردستان بووه".
زاهیر عه‌بادى: ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەک دەدەین بە پەرلەمان
حكوومه‌تى به‌غدا و كوتله سه‌ره‌كییه‌كه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له ناو په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاڵۆزى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیى به‌غدا به‌كار بهێنن، به تایبه‌ت له پرسى دارشتنه‌وه‌ى یاساى نه‌وت و غاز.
(زاهیر عه‌بادى) ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دواى (5) سه‌عات له گرژییه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى داهاتووى یاسادانان، لیژنه‌كه‌مان ره‌شنووسى پڕۆژه‌ى یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به نه‌وت و غاز پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستى تێپه‌ڕاندن. كه به گوته‌ى ئه‌و، ئەمە ده‌بێته مایه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناكۆكیانه‌ى كه سه‌باره‌ت به نه‌وت له نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكاندا هه‌یه".
ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه به‌پێى پیلانى درێژخایه‌نى به‌غدا‌یە
چاودێرى سیاسى و مامۆستاى زانكۆ (شێروان عه‌بدولره‌حمان) پێى وایه، ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، پیلانى داڕێژراوى ده‌ره‌وه‌یه و گوتى "ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه به‌پێى پیلانى درێژخایه‌نى به‌غدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى نه‌وت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ئاراسته كراوه، چونكه بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و زیادبونى ئاواره‌ى ده‌وروبه‌ر بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان، له پێناو لاوازكردنى ئابوورى و سیاسه‌تى هه‌ولێر، پیلانى بۆ دانراوه".
سه‌باره‌ت به‌و خۆنیشاندان و توندوتیژیانه (شێروان عه‌بدولره‌حمان) ئاماژه‌ى به خاڵێكى هه‌ستیار دا و ده‌ڵێ "ئامانج له توندوتیژییه‌كان لێكترازانى حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمه و، دواجار له به‌رژه‌وه‌ندیى به‌غدا كۆتایی دێت، هه‌ندێك لایه‌نیش به ئاشكرا ده‌ستیان تێدایه".
گۆڕان پشتیوانی سیاسەتەکانی عەبادییە
مانگى ئابى رابردوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى چاكسازى، (عه‌بادى) بۆ نه‌هێشتنى جێگره‌كانى كه له به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌رۆكایه‌تیى خۆى و كوتله‌كه‌ى بوو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راسته‌وخۆ پشتگیرى له هه‌نگاوه‌كانى كرد و (هۆشیار عه‌بدوڵڵا)ـی سه‌رۆكى فڕاكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، 9ـی مانگى ئابى ڕابردوو ڕایگه‌یاند "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك فڕاكسیۆنى گۆڕان پشتگیریى خۆمان بۆ بڕیاره‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى جێگره‌كانى سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و بریكاره‌كان ده‌كه‌ین".
بۆیه له‌گه‌ڵ دروستبوونى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ست به په‌یوه‌ندیی شاراوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت به تایبه‌ت دواى چه‌ند سه‌عاتێك له توندوتیژییه‌كانى كوردستان، (عه‌بادى) راسته‌وخۆ هاته سه‌ر خه‌ت. "رۆژى شه‌ممه 9/10/2015 (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا بۆ (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و عێراق و بارودۆخى ئه‌منى خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه". واته له ئێستادا وا خۆى نیشان ده‌دات، له‌وپەڕی هێزیدایە و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانى، جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه له‌گه‌ڵ باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه (رێناس جانۆ) ده‌ڵێ "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن هیچ شتێكى باش له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستاندا دروست نه‌بێت، بۆیه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ببێته به‌شێك له‌و دوژمنكاری و به‌ره‌نگارییه‌ى كه له به‌غداوه ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، مامەڵەی ئه‌و لایه‌نه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
به شێوه‌یه‌كى گشتى، به‌غدا به‌پێى پیلانى داڕێژراو كار بۆ ناسه‌قامگیریی كوردستان ده‌كات، به ئامانجى دووباره داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى عێراق و پێداچوونه‌وه‌ى به یاساى نه‌وت و زه‌ى عێراقى، هەڵبەت به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى هه‌ولێر له گرێبه‌سته نوتییە‌كان.
له‌م هاوكێشه‌یه‌یشدا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هاوكاریى راسته‌وخۆى به‌غدا ده‌كات، کە لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ بڕینى قوتى خه‌ڵك و، فراوانكردن و قووڵکردنەوەى قه‌یرانى داراییە به ئامانجى زیادكردنى كێرڤى ده‌نگه‌كانى له لایه‌ك، هەروەها كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم له لایه‌كى تره‌وه.
ڕاپۆرتی زریان جەمیل