هەولێر-KDP.INFO- لە دیداریدا لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی فه‌ڕه‌نسا، (مه‌سروور بارزانی) باسی له قۆناخه‌كانی ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی تیرۆریستانی داعش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شنگال و ئه‌و جینۆسایده كرد، كه دژ به كوردانی ئێزدی ئه‌نجامی دا، دەربارەی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و كێشه‌كانی عێراق و نه‌بوونی متمانه له نێوان پێكهاته‌كان و، چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵی، رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو نه‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا(فرانسوا فیلۆن) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی فه‌ڕه‌نسا، سوپاسی (مه‌سروور بارزانی) كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م دیداره و نیگه‌رانیی خۆشی پێشان دا به‌رامبه‌ر بارودۆخه‌كه.
پاشان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شانده‌كه‌ی كرد و سوپاسی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسای كرد بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
له دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) به تێروته‌سه‌لی باسی له قۆناخه‌كانی ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی تیرۆریستانی داعش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شنگال و ئه‌و جینۆسایده كرد، كه دژ به كوردانی ئێزدی ئه‌نجامی دا و رایگه‌یاند، داعش مه‌ترسییێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، چونكه هیچ سنوور و به‌هایه‌ك ناناسێ. پێشمه‌رگه له‌جیاتی جیهان شه‌ڕی داعش ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویستی به پڕچه‌ككردن و چه‌كی كاریگه‌ر هه‌یه، تا بتوانێ بیانوه‌ستێنێ و تێكیانبشكێنێ.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌و رێگریانه دا، كه حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری (مالیكی) له به‌غدا بۆ هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان دروستی ده‌كات، كه وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرن.
باسكردن له كاریگه‌ریی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا (مه‌سروور بارزانی) باسی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و كێشه‌كانی عێراق و نه‌بوونی متمانه له نێوان پێكهاته‌كان و، چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو نه‌كات.