دانیمارک-KDP.INFO- ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە دانیمارک، داوا لە هەڤاڵ، دۆست و لایەنگرانی لە سنووری ڕێکخراوەکانی (کۆپێنهاگن، هێلسینگۆر و ئافرەتان) دەکات، بۆ ڕیسواکردنی کارە نامرۆییانەکنی داعش بەرانبەر بە مەسیحییەکان، سبەی پێنجشەممە خۆپێشاندان ساز دەدەن و تێیدا ئامادە بن.
ناوچەی پارتی لە ئاگادارینامەکەیدا ڕوونی کردووەتەوە، بە مەبەستی پشتگیریکردنی برا مەسیحییەکان و ڕیسواکردنیهەموو کار و ڕەوتارە نامرۆییانەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) تیرۆریست، کوردستانیانی تێکۆشەر و خۆشەویست لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بن.
ڕۆژ و کات: پێنجشەممە 31-7-2014 سەعات 19.00 واتا حەوتی ئێوارە.
شوێن: لە بەردەم پەرلەمانی دانیمارک Adresse: Rigsdagsgarden 1240 kobenhavn k