Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 09:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەرێم، بوو بە خاوەنی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
| KDP.info


هەولێر-KDP.INFO-  رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی ئه‌نجام دا و پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی زۆر، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژەیساکە پەسند کرا.

سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان (د.ڤالا فەرید) بۆ  kdp.infoگوتی، "پرۆژەیاسایەكە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا، كە لە 22 ماددە پێك هاتووە و ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆكردن و كۆبونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لە بارەی وردەكارییەكان و دەستەڵاتەكانی كۆمسیۆنەكە بەردەوام بوو."

 (ڤالا فەرید) گوتیشی: "لەسەر ئەو داواكارییەی جەنابی سەرۆك بوو كاتێك هات بۆ پەرلەمانی كوردستان و داوای كرد ئەو ناوچە كوردستانیانەی لە دەرەوەی هەرێمن کە ئێستا و لە واقیعدا لەژێر دەستەڵاتی هێزەكانی پێشمەرگەدان، هەموو رێکارە یاساییەکان بگرێنە بەر بۆئەوەی وەک چۆن بە دیفاكتۆ گەڕاونەتەوە، لە رێگای یاسایشەوە ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان، بۆیە یەكەم هەنگاویش كە پێویست بوو بۆ گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بریتی بوو لە دامەزراندنی دەستەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئیجا لە دوای ئەوەوە یاسایەك دەردەكەین بۆ ئەنجامدانی راپرسی بە مەبەستی ئەنجامدانی راپرسی لەلایەن ئەو دەستە و ئەو كۆمسیۆنەی كە دروست دەبێت لەو جێگایانە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دەستووری و یاسایی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان."

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان کە لە 9 ئەندام پێك دێت و دواتر بە رێككەوتنی لایەنەكان ئەندامەكان دابەش دەكرێن، بەپێی پرۆژه‌كه‌ کە باس لە (پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان)-یش دەکات مافی كه‌س نافه‌وتێ له‌و كۆمسیۆنه‌ و به‌شیان ده‌بێ. سه‌رۆكی كۆمسیۆنیش  به‌ ده‌نگی دوو له‌ سێی ئه‌ندامانی كۆمسیاران دیاری ده‌كرێ و هه‌ڵده‌بژێرێت.

سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە گرینگی دەرچوواندانی یاساكە گوتی: "گرینگی كۆمیسیۆنەكە لەوەدایە كە ئیدی چاوەڕێی‌ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی بەغدا ناكەین تا كاتی هەڵبژاردنمان بۆ دیاری بكات، بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێینەوە بۆ عێراق، تەنیا بۆ ئەو هەڵبژاردنانە نەبێت كە لەسەر ئاستی حکوومەتی فیدراڵن، بە نموونە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خۆی دەیكات و، دەشتوانی بۆخۆی سەرپەرشتی بكات، بەڵام هەر هەڵبژاردنێك و هەر ڕاپرسیێک كە لە کۆی ناوچە كوردستانییەکانی عێراقدا ئەنجام بدرێت، ئەمە لە دەستەڵات و پسپۆڕێتیی ئەو كۆمسیۆنەی کوردستان دەبێ، بەو واتایەی کە هەموو كوردستانی عێراق بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیش دەگرێتەوە."

كۆمیسیۆنەكە سەرپەرشتی هەر راپرسی و هەڵبژاردنێك دەكات كە لە باشووری كوردستان ئەنجام بدرێت.

 

فەرەیدوون ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact