Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 18:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی لەداردان، لە هەولێر ساز دەدرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info/  وەها چاوەڕوان دەکرێت شەشەمین کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەداردان لە هەولێری پایتەخت ببەسترێت و، کەسایەتیی هەرێمی و نێودەوڵەتییش تێیدا بەشدار دەبن.

هەماهەنگیکاری هاوپەیمانیی کوردستانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەداردان، پارێزەر شوان سابیر، بە شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە، "هەڵبژاردنی هەولێر بۆ تێدا سازدانی وەها کۆنگرەیەک، پێوەندیی بەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسییەوە هەیە کە شارەکە و هەرێمی کوردستان بە گشتی هەیەتی، هاوکات پێوەندی بە تۆمارکردنی کەمترین سزای لەداردانەوە هەیە، بەراورد بە  عێراق و وڵاتانی ناوچەکە  کە زۆرترین تۆماریان هەیە.

سابیر ڕوونی کردەوە کە عێراق لە دەیەمینی ئەو وڵاتانەیە کە هێشتا بە بەرفراوانی سزای لەداردان تێیدا جێەبەجێ دەکرێت. زیاتر ڕوونی کردەوە، لە ساڵی 2012 عێراق لە پێشەوەی 10 وڵاتانی یەکەم بوو لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا کە سزای لەداردانیان جێبەجێ کردووە.

ئەو نەیشاردەوە کە، عێراق هێشتا بۆ کەمکردنەوە و دانانی سنوورێک بۆ سەپاندنی سزای لەداردان گوێ بە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان نادات، ئەمە سەرباری ئەوەی کە لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە گوشاری زۆری لەسەرە.

ئەو پارێزەرە هاروەها گوتی، دواسزای لەداردان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2008 بوو، ئەمەیش بە واتای تێپەڕبوونی 5 ساڵ بەسەر جێبەجێکردنی سزای لەداردان دێت، ئەمە سەرباری ئەوەی کە زیاتر لە 159 بڕیاری دادوەری بۆ سزای لەداردان هەن، کە بڕیاری هەندێکیان بۆ 15 ساڵ پێشتر دەگەڕێنەوە و هەڵبەت ئەمە دەیسەلمێنێت کە هەرێمی کوردستان سزای لەداردانی وەستاندووە.

ئەو پارێزەرە هاوکات جەختی کردەوە، زۆرێک لە وڵاتانی نێودەوڵەتی کە بەشدارییان لە کۆنگرەکانی عەجلون و مەدرید و جەزایردا کردووە، ڕۆڵی هەرێمی کوردستانیان لە بەرەنگاربوونەوەی سزای لەدارداندا بەرز نرخاندووە، هاوکات هاندەر بوون بە ئەوەی شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەداردان لە هەولێر ببەسترێت و بەشداربووانیش پێشوازییان لێی کردووە.

ئاماژەیشی دا، هاوپەیمانیی کوردستانی بە هەماهەنگیی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هێشتا دانوستانیان لەگەڵ ڕێکخراوی UNDP، بۆ سەرپەرشتیکردن و پشتیوانیکردنی کۆنگرەکە و بەستنی لە هەولێر بەردەوامە  و بە شێوەیەکی مەبدەئیش رەزامەندییان نیشان داوە.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact