ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر)
بەڕێزان/ خانەوادەی ئەدیب و نووسەری ناوداری کورد (کامیل ژیر)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ئەدیب و نووسەر خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان لەئێوە و کەسوکار و خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) کەسایەتییەکی ناسراو و سیاسەتمەدارێکی دێرین و نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان و کێشە رەواکەی بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوەڵ و دۆست و هاوخەباتی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین خانەوادەی خوالێخۆشبوو لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و لە خوای گەورەش داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان