ههولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە: "بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجا گازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە وێستگەکان کە ئەمەش دەکاتە نیوەی توانای وێستگەکان.