ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم".
مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت، "لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە".
له كۆتایی پەیامەکەیدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، "ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی شایستە و باشتریان بۆ دەخوازم".