ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران:
یه‌كى ئایار، له ڕۆژى جیهانیى كرێكاراندا، گه‌رمترین پیرۆزبایى له هه‌موو كرێكارانى كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و ماندووبوونیان ده‌گوشم و هیواى ئاسووده‌یى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌رفرازییان بۆ ده‌خوازم.
له كاتێكدا به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نجى كرێكاران و ڕۆڵى كارایان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتناندا ده‌ڕوانم، جه‌خت له به‌رده‌وامیى پشتگیرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانیان و پێویستیى هه‌بوونى یاسایه‌كى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌میانه ده‌كه‌مه‌وه كه زه‌مینه و ژینگه‌ى له‌بارى كاركردن و ژیانێكى باشتر بۆ چینى زه‌حمه‌تكێشى كرێكاران و خێزانه‌كانیان بێنێته ئاراوه.
هه‌ر له‌م یاده‌دا هانى سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانى كرێكاران ده‌ده‌م كارى باشتر بكه‌ن و هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ دابینكردن و پاراستنى مافه‌كانى كرێكاران و ڕه‌خساندنى یه‌كسانى له دهرفهتهكانى كاردا، هه‌روه‌ها ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێریى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژیانیان له ده‌ست داوه و بایه‌خ و گرنگى به باشتركردنى دۆخى ژیان و گوزه‌رانیان بدرێت.
یه‌كى ئایار له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیواى پشوویه‌كى ئارام بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1ى ئایارى 2024