ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، مەسروور بارزانی گەورەترین بڕیاری لە بەرژەوەندیی كرێكاران دا، ئەویش ئەوەیە دەبێت 75%ـی كرێكارانی پڕۆژەكان كرێكاری ناوخۆیی بن.
ئەمڕۆ چوارشهممه لە پەیامێكی محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێناندا هاتووە، لە میانی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، توانیومانە زیاتر لە 120 هەزار هەلی كار لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان فەراهەم بكەین.
باسی لەوەش كردووە، حكوومەتی هەرێم گرنگی داوە بـەدەسـتی كاری ناوخـۆیـی و بـە بـڕیـاری سەرۆك وەزیران، پـێـویـسـتـە 75%ی پڕۆژەكـانی كەرتی تایبەت، دەستی كاری ناوخـۆیی بـێت، ئـەمەش بە كـردار لـە دەستەی وەبەرهێنان جێبەجێ كـراوە.
روونی كردووەتەوە، دوێنێ یەكێك لـە پـڕۆژە گـەورە و نایابـەكانـی وەبـەرهێـنانمان لە هەولێر بەسەر كـردەوە كـە ڕێـژەی دەسـتـی كـاری نـاوخـۆیـی سـەرووی 90% بـوو، ئـەمـەش جـێـی خـۆشـحـاڵـییـە و ئـەوە دەگـەیـەنـێـت لـە هەرێـمـی كـوردسـتـان سـوود لـە تـوانـا نـاوخـۆیـیـەكـان وەرگـیـراوە.
ئەمڕۆ یەكی ئایار جەژنی كرێكارانە، لەم ڕۆژەدا لە تەواوی دنیا چەنان بۆنەی جیاواز بەڕێوە دەچن.