دھۆکKDP.info- گوتەبێژی شارەوانی دھۆک دەڵێت، دوای بڕیاری حکوومەت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران شارەوانییەکان راسپێردراون بۆ ئەوەی زەوی دابینبکەن، تا بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.
ئەمیر ئەتروشی، گوتەبێژی شارەوانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەکان لەسەر ئەو پرسە کۆبووە و تێیدا گفتووگۆ لەبارەی ئەو پرسە کرا و شارەوانییەکان راسپێردران بۆ ئەوەی زەوی تەرخان بکەن و دواتر رێنمایی بۆ دەربکرێت و بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.
ئەمیر ئەتروشی دەشڵێت، دابینکردنی زەوی پێویستی بە کات ھەیە تا بزانرێت زەوی پێویست بەردەستە، ئەگەر زەوی نەبێت ئەوا دەبێ کوژانەوەی بۆ بکرێت، چونکە ھەندێک کێشە دروست دەبێت بەھۆی میلاک و قەرەبووکردنەوە، ئەمەش بۆ رایکردنی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کاتی پێویست دەبێ تا زەوییەکان ئامادە دەکرێن.
ئەتروشی باسی لەوەشکرد، ئێمە سەرجەم شارەوانییەکانمان راسپاردووە کە لە قەزاو ناحیەکانیش زەوی دابین بکەن، دوای دابینکردنی زەوی ئەوکات رێنمایی پێویست دەردەچێت و زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم