به‌غدا-KDP.info- له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى عێراق و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، بره‌ودان به پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى، پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان به‌پێى ده‌ستوور و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ بۆ ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه كرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، له‌گه‌ڵ هاریكاریى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له سه‌روویانه‌وه ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌یوه‌ندییان به دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌ركۆمار باسى له گرنگیى به‌رده‌وامیى دیدار و سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنیى پێرێ شه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و هێرشه‌كه‌یان به ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات، له قه‌ڵه‌م دا.