Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 13 MAY 2024 02:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئەمشەو لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

ئەمشەو شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق، ھەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردن و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا و گفتووگۆی چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران و بیروڕایان لە بارەیانەوە گۆڕییەوە.

دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بە گشتی و لێکەوتەکانی بەسەر عێراقەوە، لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد هیرو خەمو) دەکات

SUNDAY, 12 MAY 2024 23:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (محەمەد هیرو خەمو) دەکات.

 
سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەم ئەنجوومەنەی کرد

SUNDAY, 12 MAY 2024 19:05:59

ھەولێر-KDP.info-  ئەمرۆ یەکشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی کرد، لە دوای ئەوەی یاسای ئەنجومەنەکە و پەیڕەوی ناوخۆی کەوتە بواری جێبەجێکردن.

 
پۆلیسی ھەرێم: ئەنجامی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ نەھێشتنی چەکی بێ مۆڵەت دڵخۆشکەرە

SUNDAY, 12 MAY 2024 18:05:54

ھەولێر -KDP.info - گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان گوتی: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی نەھێشتنی چەکی بێمۆڵەت وەک خۆی لەسەر ھەموو کەسێک جێبەجێکراوە، ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن، چونکە بەھۆی ئەو بڕیارە ئەنجامدانی تاوان بە چەک کەمی کردووە.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی: ئەوەی گرینگە ئێستا چۆن ڕووبەڕووی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە

SUNDAY, 12 MAY 2024 16:05:15

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،  ئەوەی گرینگە ئێستا چۆن ڕووبەڕووی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە، ئەگەر چارەی گونجاو نەبێت، مەترسی بۆ هاووڵاتییان و ناوچەکە دروست دەکات.

 

"پەنجا لە سەدی ھەولێر دەکەینە سەوزایی"

SUNDAY, 12 MAY 2024 16:05:32

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەندازەی پاڕک و باخچەکانی ھەولێر دەڵێت: پلانێکی زۆر باشمان داناوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر، ئێستا ڕێژەکە گەیشتۆتە نزیکەی ٢٠% و ساڵانە نزیکەی ١٠٠ھەزار شەتڵ بەرھەمدێنین و دەیچێنین، ئامانجمانە ڕێژەکە بۆ ٥٠% زیادبکەین بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاکمان ھەبێت.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact