ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن".
دەقی راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنیى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه شه‌هید و بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه".
له كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم و هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشانه ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته ئه‌ركى خۆیان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن بگێڕن و به سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/26