Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 9 MAY 2024 16:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی فیدڕاڵ دوا مۆڵەتی داوەتە ئاوارەکانی شنگال
| KDP.info


دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک ئاشکرایکرد، زیاتر لە ٢٥ ھەزار خێزانی ئاوارەی شنگال لە ناو چواردە کەمپی دھۆکدا نیشتەجێن و دەشڵێ: حکوومەتی فیدڕاڵ ھەڕەشەی داخستنی کەمپەکان دەکات و دوا مۆڵەتی داوەتە ئاوارەکان.

پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای دھۆک ١٤ کەمپی ئاوارەکانی شنگال ھەیە و زیاتر لە ٢٥ ھەزار خێزان لەنێو ئەو چواردە کەمپەدا نیشتەجێن، بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی فیدڕاڵ دوا مۆڵەت بە ئاوارەکان دراوە تا ٣٠/٧/٢٠٢٤ کەمپەکان بەجێی بێڵن، سێ مەرجی داناوە بۆ ئاوارەکان یان کەمپەکان بەجێی بێڵن و بگەڕێنەوە شنگال یانیش ھەر لە پارێزگای دھۆک نیشتەجێبن و لەناو کەمپدا نەمێنن، یانیش بچنە پارێزگایەکی دیکەی عێراق، لەبەرامبەر چۆڵکردنی کەمپەکانیش بۆ ھەر خێزان چوار ملیۆن دیناری عێراقی خەرج دەکرێت.

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک گوتیشی: ئاوارەکان ئامادەنین کەمپەکان بەجێی بێڵن، چونکە بەھۆی ناسەقامگیری ناوچەکانیان ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال و ڕێککەوتنی شنگالیش نەچووەتە بواری جێبەجێکردن.

پیر دەیان جەعفەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: حکوومەتی عێراق ھەموو ھاوکاریەکی لەسەر کەمپەکان بڕیوە، بەپێی سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش کەس بە زۆر لەنێو کەمپەکان دەرناکرێت، چونکە ڕەوشی ناوچەکانیان لەڕووی سەقامگیرییەوە ئاڵۆزە و ئاوارەکان دڵنیانین لە پاراستنیان تا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، لەبەر ئەوەش ئێمە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی ناتوانین بەزۆر کەمپەکان دابخەین و ئاوارەکان سەرگەردان بن.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دەكات

THURSDAY, 09 MAY 2024 16:05:24

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ كرد.

 
وادەی کردنەوەی سەنتەری بەدواداچوونی کاروباری کوردانی فەیلی دیاری کرا

THURSDAY, 09 MAY 2024 15:05:25

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی  کوردانی فەیلی لە ھەولێر گوتی: دوای ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی بۆ کردنەوەی سەنتەری بەدواداچوونی کاروباری کوردانی فەیلی، لەم مانگە سەنتەرەکە دەکرێتەوە.

 
پەرلەمان پشووی وەرزی دوا دەخات

THURSDAY, 09 MAY 2024 15:05:36

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت،  پشووی وەرزی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  دەستپێدەکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ھەفتەی دابێ بودجە بۆ هەموارکردن ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر گەیشت پشوو دوا دەخرێت.

 
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بووەوە

THURSDAY, 09 MAY 2024 14:05:11

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد.

 
ئەنجومەنی تێکۆشەران بۆ KDP: ئەو ئەرکەی خراوەتە ئەستۆمان جێبەجێی دەکه‌ین

THURSDAY, 09 MAY 2024 13:05:53

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەرانی سەر بە بارەگای سەرۆک بارزانی، رایگەیاند: "ئێمە ڕاستەوخۆ سەر بە بارەگای بارزانین و پێشنیاز لە ھەموو بوارەکان بە راپۆرت ئاراستەی بارەگای بارزانی و مەکتەبی سیاسی دەکەین، تاوەکو ئێستاش راپۆرتەکانی ئێمە بەھەند وەردەگیرێن، چونکە چەندین راپۆرتمان پێشکەش کردووە و زۆرێکیشیان وەڵام دراونەتەوە".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact