ھەولێر-KDP.info- ئه‌مشه‌و زۆرترین باران له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت و كه‌شناسی هه‌رێم له‌مباره‌وه‌یه ده‌ڵێت، ئێستا لە وەرزى بەهار داین و گۆڕانکاریی زۆر له کەشوهەوا ڕوو دەدات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی پێشبینیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئەمشەو لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان بارانبارین و هەورە تریشقەى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و پێشبینى دەکرێت لە کاتژمێر 2ـی به‌ره‌به‌یان زۆرترین رێژەى بارانبارین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى پارێزگای دهۆک، بە شێک لە ناوچەکانى ئیدارەى سۆران، ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر (کۆڕێ، پیرمام، قەزای کۆیە و خەلەکان) و هەروەها بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.