Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 APR 2024 20:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕاوبوون لەسەر گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، کە ئێمە داکۆکیی لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 18:04:18

بەغدا-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌.

 
"سبەی فەرمانگەکانی حکوومەت لە دھۆک دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی"

SUNDAY, 28 APRIL 2024 17:04:40

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک دەڵێت، سبەی فەرمانگەکانی حکوومەت لە دھۆک دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر لافاوێک یان کارەساتێک کە ناوچەکە بگرێتەوە.

 
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى عێراق كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 16:04:37

بەغدا-KDP.info-  له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

"لەو وادەیەدا نەخۆشخانەی بەردەڕەش دەکرێتەوە"

SUNDAY, 28 APRIL 2024 16:04:59

بەردەڕەش-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی لە قەزای بەردەڕەش دروستکردووە و بینایەیی نەخۆشخانەکە تەواوبووە، سەرۆکی حکوومەت پارە بۆ کڕینی کەلوپەل و ئامێرەکان تەرخانکردووە و ٤٠ کارمەندیشی بۆ دامەزراندوون، بەقسەی بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆک لە ماوەی کەمتر لە دوومانگی دیکە نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت ھاوڵاتیانەوە.

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 14:04:39

بەغدا-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact