ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی گۆڕان باس له هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌غداوه له‌دژی كوردستان دراون و پێی وایه هه‌ڵویستی پارتی زۆر باش بووه بۆ ئه‌م قۆناغه.
كه‌مال دیبه‌گه‌یی، بۆ ماڵپه‌ریی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئێمه پشتیوانی گفتوگۆ و لێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین، لێره‌شه‌وه له كوردستان مادام حزبه سیاسییه‌كان هاوپه‌یمانی بۆ ئیداره‌دانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه ده‌بێت پێكه‌وه ئیداره‌ی دۆخه‌كه بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
گوتیشی: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له به‌رانبه‌ر كوردستان توندبوو بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی له‌وه زیاتر هه‌ڵوێستی وه‌رگرتبایه له‌دژی عێراق حكوومه‌تی عێراقی ده‌یخسته به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه چونكه به‌ته‌نیا پارتی نه‌بوو سوننه‌كانیش ده‌هاتنه سه‌رخه‌ت و ئه‌م دۆخه‌یان قبووڵ نه‌ده‌كرد، فشاری پارتی باش بوو له‌كاتی خۆی بوو، ته‌نانه‌ت له‌ناو عه‌ره‌به‌كانیش باس له‌وه ده‌كرێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان موفاجه‌ئه‌ی پێ بووه بۆ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌یانتوانی زۆر فشار له‌سه‌ر كوردستان بكه‌ن.
له‌باره‌ی وەستانەوەی زیاتری پارتی له‌دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، ڕایگه‌یاند: پارتی سه‌نگی محه‌كی خۆی ده‌زانێت و حزبی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پارتین.