Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 APR 2024 23:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەدەل عەبدولباقی بەپێی یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تۆمەتبارە"
| KDP.info


ھەولێر – KDO.info -  ڕۆژی 26/5/2020 ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕاپۆرتێکی دەربارەی خۆپێشاندانەکانی دهۆک بڵاو کردەوە بە ناوی ''پۆلیس مامۆستا و ڕێکخەری خۆپێشاندان دەستگیر دەکات'' لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەمنستی ئینتەرناشناڵ باس لەوە دەکات هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەدەل عەبدولباقی ئەبوبەکر، کە چالاکێکی دهۆکە، بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن، دوای نیوەشەوی 16/5/2020 دەستگیریان کردووە. لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕێکخراوی ناوبراو باس لەوە دەکات کە بەدەل عەبدولباقی نەیتوانیوە پەیوەندی بە پارێزەرەکانییەوە بکات و لە ڕۆژی دەستگیرکردنییەوە کەسوکاری چاویان پێی نەکەوتووە.

لەم بارەیەوە نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەدەل عەبدولباقی دادوەری لێکۆڵینەوەی دهۆک فەرمانی دەستگیرکردنی ناوبراوی دەرکردووە بەپێی ''یاسای ڕێکخستنی خۆپێشاندان'' ژمارە (11)ی ساڵی 2020، چونکە داوای خۆپێشاندانی کردووە لە کاتێکدا مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جددییە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و پێچەوانەی ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

سەبارەت بە شێوازی دەستگیرکردنی، لە ڕێگای لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە شێوازی ئاسایی بووە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی ئاساییەوە ئەرکی خۆیان ئەنجام داوە، کارمەندانی نەهێشتنی ئاژاوە ڕێگایان پێ دراوە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن.

دوای دەستگیرکردنی ناوبراو لەسەر داوای پارێزەرانی، کە یەکێکیان برایەکی خۆیەتی بە ناوی حەمدی عەبدولباقی بەکەفالەت ئازاد کراوە و لە ماوەی ڕاگرتنیدا کەسوکاری بەپێی یاسا مافی چاوپێکەوتن و بینینیان هەبووە، ناوبراو ئێستا تۆمەتبارە و بەپێی ماددەی (2)ی یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ژمارە (6)ی ساڵی 2008 ڕاگیراوە.

لە کاتی ئەنجامدانی خۆپێشاندانەکە کە بەبێ ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەک تەحەدا بۆ بڕیارەکانی پارێزگای دهۆک لەلایەن چەند کەسێکەوە گردبوونەوەیەک ڕێک خرا و لە ئەنجامدا 14 کەسی دیکەش، بەپێی ماددەی (240)ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە (111)ی ساڵی (1969) کە سەرپێچیکردنە لە ڕێکارەکانی حکوومەت دەستگیر کران، بەپێی ئەم ماددەیە هەر کەسێک سەرپێچی لە فەرمان و ڕێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بکات دەستگیر دەکرێت، بەڵام بەر لە جەژنی ڕەمەزان گشتیان ئازاد کران.

 

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان


 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی (٥٧)ەمین ساڵیادی دەرچوونی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامەی (التاخی) دەکات

SUNDAY, 28 APRIL 2024 22:04:12

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٥٧)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخی)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامەی (التاخی) کرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUNDAY, 28 APRIL 2024 21:04:05

ھەولێر-KDP.info- له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت و ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى عێراقدا ئه‌نجامدا.

 
دڵشاد شەهاب بابەتی کۆبوونەوەکانی ئەم دوو ڕۆژەی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا ده‌خاته‌ڕوو

SUNDAY, 28 APRIL 2024 21:04:12

ھەولێر-KDP.info- دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی و سەرکردەکانی عێراق پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکانی پێکھێنانی کابینەی ئێستای حکوومەتی فیدڕاڵی بە سەرۆکایەتی سوودانی دووپاتکردەوە.

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 18:04:18

بەغدا-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌.

 
"سبەی فەرمانگەکانی حکوومەت لە دھۆک دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی"

SUNDAY, 28 APRIL 2024 17:04:40

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک دەڵێت، سبەی فەرمانگەکانی حکوومەت لە دھۆک دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر لافاوێک یان کارەساتێک کە ناوچەکە بگرێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact