Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 MAY 2024 23:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەو كەسانەی یەكەی نیشتەجێبوونیان دوا كەوتووە، قەرەبوو دەكرێنەوە
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- بە ھەزاران ھاووڵاتی لە شاری دھۆك ساڵانی رابردوو یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە و بەشێك لەو پڕۆژانە دوا كەوتوونە و لە كاتی یاسایی خۆیاندا جێبەجێ نەكراون، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆكیش دەڵێ، وەبەرھێنەرە كەمتەرخەمەكان دەستگیر كراون و قەرەبووی ھاووڵاتیانیش دەكرێتەوە.

كوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سێ پڕۆژە لە دھۆك كێشەیان تێدایە و لەسەر  پابەندنەبوونیان ژمارەیەك وەبەرھێنەر دەستگیر كراون و لە ئێستادا یەكێك لە وەبەرھێنەرەكان لەنێو زیندانە، بەشێك لەو پڕۆژانەی كێشەیان تێدایە، ھەوڵ دراوە كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و دەستیان بە كار كردووەتەوە، تەنیا پڕۆژەی ئارام ستی ماوە".

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك گوتیشی: "یاسا وەك خۆی بەسەر ھەموو وەبەرھێنەرێكدا جێبەجێ دەكرێت و ھیچ كەسێك لە دەست یاسا رزگاری نابێت، راستە لەوانەیە وەبەرھێنەر ھەبێت رایكردبێت بۆ دەرەوەی ھەرێم، بەڵام یاسا بەسەر ئەوانەشدا جێبەجێ دەكرێت".

لەبارەی مافی ھاووڵاتیانیشەوە، كوردۆ ئیحسان روونی كردەوە: "ھەر ھاووڵاتییەك بەشداری كردبێت لە كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون، چ شوققە بێت یان خانوو، ئەوانە مافیان پارێزراو دەبێت، پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئەوەیە، ھەر بەشداربوویەك یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ تەواو دەكرێت و مافی بۆ دەگەڕێندرێتەوە، لە بەرامبەر دواكەوتنی ھەر یەكەیەكیش، لە كاتی دانی پارەكەدا داشكاندنی بۆ دەكرێت و قەرەبوو دەكرێتەوە".

وەك ئیسحان گوتی: "بەپێی گرێبەستەكان ئەرك و مافی ھەموو لایەك پارێزراوە، بۆ نموونە ئەگەر ھاووڵاتییەك بەپێی گرێبەست لەگەڵ وەبەرھێنەر یەكەكەی دوا كەوتووە، ئەوا بێگومان ٢٠% ھەتا ٤٠%ی پارەكەی لێ وەرناگیرێت وەك قەرەبوو لە بەرامبەر كاتی دواكەوتن".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: لە ئاییندەی گەشی كوردستان دڵنیاین

SUNDAY, 05 MAY 2024 22:05:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە 5/5/2024 لە كۆبوونەوەیەكدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر باسی لەو ئاڵنگارییانە كرد كە كوردستان ڕووبەڕووی بووەتەوە و وێڕای ئەوەش گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن قەزییە و داکۆکیکاری مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانە و بە هەموو توانایەک هەوڵ بۆ خزمەت و پارێزگاری لە دەستکەوتە بەدیهاتووەکان دەکات.

 
بێشکچی بۆ KDP: كورد دەتوانێت ململانێی زلهێزەكان بۆ بەرژەوەندیی دۆزی خۆی بقۆزێتەوە

SUNDAY, 05 MAY 2024 21:05:15

ھەولێر-KDP.info- ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بیرمەندی گەورە و دۆستی گەلی کورد كە توانا و ئەزموونی بەشێكی تەمەنی لەپێناو مافەكانی گەلی كورددا خەرج كردووە و لەو پێناوەشدا تووشی ئەشكەنجە و دەردەسەریی زۆر بووەتەوە، لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەكات لەم دۆخەی ئێستا كوردستانی تێ كەوتووە و دەشڵێت، گرنگە کورد لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا پێگەی کوردستانیی بوونی خۆی بپارێزێت.

 
لە ناوچە کوردستانییەکان حەوت نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:42

بەغدا-KDP.inf- سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چەند نەخۆشخانەیەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردن. دەشڵێت: لە مەخموور و شێخان و ناوچەی دیکەش نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن.

 
عەلی حوسێن: پارتی داوای ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی کردووە نەک دواخستنی ھەڵبژاردن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:33

سلێمانی -KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای (سلێمانی _ھەڵەبجە) رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەی کردووە پەیوەسستن بە ھەڵبژاردنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:02

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
تاران-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact