Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 11:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبوار ھادی: لەم مانگەدا ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنی کۆتایی ئیمزا دەکەن
| KDP.info


بەغدا – KDP.info -  لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت.

ڕێبوار ھادی، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانوستانەکانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بێگومان پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت."

سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق گوتی: "ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بکرێت."

ڕێبوار ھادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، ڕوونی کردەوە: "ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیمزا بکرێت، کە من پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دادەنرێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 10:05:08

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئیدارەی سۆران بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن و یەکێک لەو پڕۆژانە، پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاکۆیانە بە گوژمەی زیاتر لە 500 ملیۆن دینار جێبەجی دەکرێت و لە داهاتوودا چەند پڕۆژەیەکی دیكەش دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ستافی تەلەفزیۆنی دھۆک: پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانتان دەکەین

THURSDAY, 02 MAY 2024 09:05:24

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک کرد.

 
فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact