Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 29 APR 2024 12:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. سامان بۆ KDP: باسی هۆكاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆكاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، بۆ سەلامەتیی هاووڵاتیانە، بۆیە ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن، نەخۆشیەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت و، هەر ئەمڕۆش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.

د. سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەداخەوە بەیانیی ئەمڕۆ كەسێكی دیكە لە شاری هەولێر بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا، كە تەمەنی 51 ساڵ بوو و لەخانەوادەیەكی تێكۆشەر بوو و عەمیدێكی خانەنشینكراو بوو، كە لە 27ی مانگەوە لە نەخۆشخانە بوو و نەخۆشییەكی دیكەی درێژخایەنی هەبوو، بۆیە ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا كە خۆی خاوەنی دوو برای شەهیدە".

بەرزنجی گوتیشی: "ئەوانەی باس لەوە دەكەن كە ئەو نەخۆشیە بوونی نییە و بڕوای پێ ناكەن، با خۆیان بێن سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن و خۆیان نەخۆشەكان ببینن، ئەوكات دەزانن كە نەخۆشییەكە چۆنە".

دەشڵێ: "ئێمە كە قەدەغەی هاتوچۆمان ڕاگەیاندووە، لە پێناو سەلامەتیی هاووڵاتیانە نەك بۆ زیانی ئەوان، باشترین چارەسەریش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئێستا و نەخۆشیی كۆرۆنا، پابەندبوونی هاووڵاتیانە بە رێنماییەكان".

بە گوتەی وەزری تەندروستی، هۆكاری داخستنی مەرزی باشماخ ئەوەیە، كە پابەندی رێنماییەكان نەبوونە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر تووشی نەخۆشیی كۆرۆنا ببن.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی ڕووسی بۆ KDP: سەرۆک بارزانی عەشقی کوردستانی لە دڵی ھەموواندا چاند

MONDAY, 29 APRIL 2024 12:04:58

ڕووسیا-KDP.info- میشا خالدیان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی شاری یۆرسلاڤی ڕووسیا دەڵێت، مەلا مستەفا بارزانی، قەزیەی کوردی ھێنایە بوون و، ئێستا سەرۆک مەسعوود بارزانی رابەرایەتی ئەو پرسە لە جیھان دەکات و ھەرێمی کوردستانی کردە نموونەیەکی جوان لە تەواوی جیھان دا.  

 
ڤیان سەبری بۆ KDP: لەم دوو ڕۆژەدا کێشە تەکنیکیەكانی ناردنی مووچە چارەسەر دەکرێن

MONDAY, 29 APRIL 2024 11:04:22

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ بەغدا و فاکتەرێکە بۆ ئەو کێشانەی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە چارەسەر بکرێت، چەند زوو بگەنە ڕێککەوتن لە بەرژەوەندی ھەموو لایەک دایە.

 
وەزارەت بۆ KDP: شەپۆلی بەھێزی ئەمجارەی باران و سەرڕێژ بوونی بەنداوەکان دەخاتەڕوو

MONDAY, 29 APRIL 2024 09:04:02

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کشتووکاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی باران بارین چاودێری بەنداوەکان دەکەین و ھێشتا بەشێک لە بەنداوەکان سەر ڕێژیان نەکردووە.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی ھۆڵەندا دەکات

SUNDAY, 28 APRIL 2024 23:04:54

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، دکتۆر ‌ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی ھۆڵەندای کرد.

 
ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی (٥٧)ەمین ساڵیادی دەرچوونی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامەی (التاخی) دەکات

SUNDAY, 28 APRIL 2024 22:04:12

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٥٧)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخی)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامەی (التاخی) کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact