Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 17:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"گفتوگۆی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق لەسەر دەستپێشخەری نوێ ماوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-   ھێشتا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه ‌و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ چه‌ند هۆكارێک هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ نه‌كرێت و به‌شێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێشخه‌ری نوێن.


لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هەشت لێژنه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێك هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و لیژنانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بكرێت و كاری سه‌رجه‌م لێژنه‌كان ته‌واو بووه‌، له‌وانه‌ پرسی هه‌واڵگری و هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و دارایی و پرسی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و پرسه‌كانی دیكه‌، بڕیار بوو دوای جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوی پراكتیكی نه‌نراوه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌م هه‌فتەیە‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و بارەیەوه‌ بدرێت".

گوتیشی: "كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ندێك شوێن و پرسی كۆرۆنا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ‌سه‌رۆكایەتیی وه‌زیران، كۆمه‌ڵێك هۆكار بوون بۆ دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و به‌داخه‌وه‌ خه‌له‌لی له‌ كاره‌كان دروست كرد، ده‌بوو به‌رنامه‌ی كار دابنرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌ كاره‌كان بكرێته‌وه‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییان كردووه‌، به‌س له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق جاری دیار نییه‌ و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كاری له‌سه‌ر كراوه‌".

ڕایشیگه‌یاند: ''تا ئێستا له‌ كابینه‌ی نوێی عێراق خه‌ریكی ئاماده‌سازین بۆ كاروباری خۆیان، نه‌پرژاونەتە ‌سه‌ر گفتوگۆكانی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانین كۆبوونه‌وه‌ بكرێت و ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی ئیجابین كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی زیاده‌ بێت گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یان كه‌م و زیاد دەكرێت و جووڵه‌ی داعش وا ده‌كات كه‌ به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ بكرێت و وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاماده‌ییمان هه‌یه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌، چونكه‌ دوای كابینه‌ی كازمی هه‌وڵ ده‌درێت كاره‌كان به‌رده‌وام بن.''

کارزان ھەورامی

 




دوایین هەواڵەکان

د.سەباح سوبحی: لە پرسی نەوت ئەم کێشەیەی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو چارەکردن ھەنگاو دەنێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:38

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کێشەی کرێی دەرھێنانی نەوت چارەسەر دەکرێت.. دەشڵێ: سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ جەختی لە چارەکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت کردووە.

 
لە مێرگەسۆر ژمارەیەک قوتابخانە نوژەن دەکرێنەوە

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:20

مێرگەسۆر- KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژان کێشەی میلاک چارە دەکرێت..دەشڵێت: لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر ژمارەیەک قوتابخانە نوژەن دەکرێنەوە.

 
د.محه‌مه‌د بازیانی: به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناکرێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:32

ھەولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی باس له‌ گرینگی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان ده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌م پرۆسه‌یە به‌ ئینكاری ناكرێت به‌ ڕێكکه‌وتن و لێکگه‌یشتن ده‌كرێت و بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت.

 
"ناوچەی پیشەسازیی سێمێل تەواو بوو"

THURSDAY, 02 MAY 2024 15:05:53

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت، ناوچەی پیشەسازی سێمێل لە دھۆک تەواو بووە و، دەست دەکەین بە دروستکردنی ٥٠٠ کارگە لە ناوچەکە.

 

فه‌وزی هەریری و مارك سترۆ جه‌ختییان له‌سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌

THURSDAY, 02 MAY 2024 14:05:25

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/2 فه‌وزی هەریری، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مارك سترۆ، كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact