Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 MAY 2024 20:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. ڤیان ئاکرەیی: پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت
| KDP.info


بەغدا - KDP.info -  بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، گەشبینە بەوەی ھەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن و پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەنێو بودجەدا دیاری دەکرێت.

د. ڤیان ئاکرەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دانوستانی لەسەر بکرێت و دواتر پەسەند بکرێت، ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین بودجە بێتە ناو پەرلەمان و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێتە پەرلەمان، ئەوکات مافی ھەرێمی کوردستانیش دیار دەبێت، ھەروەک پێشتر لەلایەن ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  و فیدراڵەوە دانوستانی لەسەر کراوە، من گەشبینم لەسەر پرسە داراییەکان دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی."

دەربارەی پشکی کورد لەنێو بودجەی عێراقدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونی کردەوە: "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەت، پشکی کورد دیاری دەکرێت، ئێمە پێمان وایە ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە دیاری بکرێت و پەسەند بکرێت زۆر باشترە بۆ ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوکات پارەی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و شایستەی جووتیاران و ھەموو ئەو پشکانە دیار دەبن."

دەربارەی سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، د. ڤیان ئاکرەیی دەڵێت: "بەر لە جەژنی ڕەمەزان سێ جار لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کۆبوونەوە ھەبووە، ھەنگاوی باش نراون، بەڵام نازانین کەی دەگەڕێنەوە بەغدا."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

TUESDAY, 07 MAY 2024 19:05:34

ھەولێر-KDP.info-  دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 07 MAY 2024 18:05:42

تاران-KDP.info- له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه‌.

پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدرێت

TUESDAY, 07 MAY 2024 17:05:39

دھۆک -KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک گوتی: بڕیارە پارکێکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک لەسەر ڕووبەری ھەزار و ٧٠٠ مەتر دروست بکرێت کە ھەموو پێویستییەک بۆ گەشتیاران لەخۆدەگرێت و جوانییەکی دیکە بە پارێزگای دھۆک دەدات.

 
سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

TUESDAY, 07 MAY 2024 16:05:34

تاران-KDP.info-  دوای كۆبوونەوە و دیداری دوو ڕۆژەیان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ناوەڕۆكی دیدار و كۆبوونەوەكانی و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بە گشتی كرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

TUESDAY, 07 MAY 2024 15:05:09

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 7ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact