Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 10:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. بەشیر: سەرۆكوەزیران داوای لە لایەنەكان كردووە كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، سەرۆكوەزیران داوای لە لایەنەكان كردووە كاندیدی ئەو وەزارەتانەی ماون پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بكرێت و پەسەند بكرێت و كابینەكە تەواو بكرێت، بۆیە چاوەڕێی حكومەت دەكەین تەواوكردنی كابینەكە پێشكەش بكات و تا ئێستاش هیچ وادەیەكی بۆ دیاری نەكراوە.

د. بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "تا ئێستا سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق تەواوكردنی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمان نەكردووە و چاوەڕێی سەرۆكوەزیران دەكەین كە كاندیدی ئەو وەزارەتانەی ماون پێشكەش بكات، بۆ ئەوەی پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدات و پەسەندیان بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا ناوی كاندیدان پێشكەشی پەرلەمان نەكراوە".

حەداد گوتیشی: "ئەوەی باس لەوە دەكرێت كە لەم هەفتەیەدا دەنگ بە تەواوكردنی كابینە دەدرێت، راست نییە، چونكە وادەكەی دیاری نەكراوە و سەرۆكوەزیرانیش داوای لە لایەنەكان كردووە كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، بۆیە ئەویش چاوەڕێی لایەنەكان دەكات و هەر كاتێك ناوەكان ئامادە بوون، ئەو كات پێشكەش دەكرێن و دەنگیان لەسەر دەدرێت و كابینەكە تەواو دەكرێت".

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ستافی تەلەفزیۆنی دھۆک: پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانتان دەکەین

THURSDAY, 02 MAY 2024 09:05:24

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک کرد.

 
فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact