Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 APR 2024 15:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا قارەمان: هاوپەیمانان چەك و تەقەمەنییان بۆ دوو لیوای پێشمەرگە رەوانە كردووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، دوو لیوای هێزی پێشمەرگە، كە هاوپەیمانان ئامادەیان دەكەن، دیاریكراو و ئامادەن و هاوپەیمانان زۆرینەی كەلوپەل و پێداویستی و چەك و تەقەمەنییان بۆ رەوانە كردوون.

لیوا قارەمان كەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هاوپەیمانان بڕیاریان دابوو كە دوو لیوای هێزی پێشمەرگە ئامادە و پڕچەك بكەن و، ئامادەكردنی ئەو دوو لیوایەش دەستی پێكردووە و پێداویستییەكانیشیان هەمووی لەسەر هاوپەیمانانە.

جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "هاوپەیمانان بەردەوام پێداویستیی سەربازی لە چەك و تەمەنی بۆ ئەو دوو لیوایە رەوانە دەكەن  و تاوەكو ئێستاش زۆرینەی پێداویستیی ئەو دوو لیوایە گەیشتوونەتە وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێكی كەمی ماوە بگات، بۆیە ئەوەی ماوە ئەویش رەوانە دەكرێت تاوەكو بە تەواوی ئامادە دەكرێن".

لیوا قارەمان باسی لەوەش كرد، هەردوو لیواكە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە كراون و چاوەڕێ دەكەین تەواوی پێداویستی و كەلوپەل و چەك و تەقەمەنییەكان بگات، كە ئەوكات مەشق و راهێنانیان پێدەكرێت و پێداویستی و چەك و تەقەمەنییان بەسەردا دابەش دەكرێت، كە هاوپەیمانان رەوانەیان دەكەن.

لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانان بڕیاریان دا كە لەسەر ئەركی خۆیان دوو لیوای هێزی پێشمەرگە ئامادە و پڕچەك بكەن و هەموو پێداویستییەكی ئەو دوو لیوایەش خۆیان دابینی بكەن، كە لە ئێستادا ئامادەكردنی ئەو دوو لیوایە دەستی پێكردووە.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 14:04:39

بەغدا-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 12:04:00

به‌غدا-KDP.info- له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

 
وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم

SUNDAY, 28 APRIL 2024 11:04:50

ھەولێر-KDP.info- کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، وێڕای سوپاسكردنى ستافی کارەبا، داوای لێ کردن تا چارەسەری شوێنەواری هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئەو 1600 مێگاوات کارەبایەی كه‌ لەبەردەست دایە و لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەی جگە لە غاز بەرهەم دێت، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی پشکی پارێزگه‌كان دابەش بکرێت و کۆنترۆڵی لۆدی شارەکان بکرێت.

 
نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە

SATURDAY, 27 APRIL 2024 23:04:01

بەغدا-KDP.info- ئەمشەو لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

 

ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، یەکێتی ئەوروپا، ئیمارات و یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکەن

SATURDAY, 27 APRIL 2024 22:04:28

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی ھەینی ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٤، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردوومان کراو جیا لە کوشتنی چوار کارمەندی بیانی، زیانێکی زۆریش بە کێلگەکە کەوت، دوای ھێرشەکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاتووەتە سەرخەت و پێیان وایە ئەوەی کراوە پێشھاتێکی مەترسیدارە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact