Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 MAY 2024 11:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەت: كێشە گەورەكە لە گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبادایە.. هاوین خراپ نابێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، دۆخی كارەبا لەو هاوینە خراپ نابێت و حكوومەتیش بە رژدی كار بۆ ئەوە دەكات دابەشكردنی كارەبا بخاتە ئەستۆی كەرتی تایبەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرا كراوە، دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەزری هاویندا خراپ نابێت، بەهۆی كەمیی توانای حكوومەت لە دابینكردنی گازی سروشتی بۆ ئەو 34 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە سەر بەكەرتی تایبەتن، نەتوانراوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە 3200 مێگاوات زیاتر بەرز بكرێتەوە.

باس لەوەش كراوە، هەرچەندە لە هەرێمی كوردستاندا كێشەی بەرهەمهێنانی كارەبا نییە، بەڵام كێشە گەورەكەی كەرتی كارەبا لە گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبادایە، بۆ نموونە 44%ی كارەبای هەرێمی كوردستان كە نزیكەی هەزار و 200 مێگاواتە ون دەبێت.

ڕوون كراوەتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزاری هەموو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبایە كە بڕەكەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە، لەم مانگەدا 25 ملیۆن دۆلار دەدرێتە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و لە مانگەكەی داهاتووشدا 25 ملیۆنی تریان پێ دەدرێت، لە سێ مانگی داهاتوودا چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا نۆژەن دەكرێنەوە، بەمەش دۆخی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی هاویندا خراپ نابێت .




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆك بارزانی: لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن

SUNDAY, 12 MAY 2024 11:05:20

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بۆ  ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بڵاوكرده‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی: پێویستیمان بە کاری خێرا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا هەیە

SUNDAY, 12 MAY 2024 10:05:20

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "پێویستیمان بە کاری خێرا و دانانی پلان و ستراتیجی هەنووکەیی کورتخایەن و درێژخایەن هەیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە". دەشڵێت، دەبێت ئەم پرسە ببێتە کاری لەپێشینە و مەدوا و ڕووبەرێکی زیاتر و جیددیتر لە سیاسەت و بەرنامە و کاری حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێت و پێکەوە هاوکاربن.

 
لەتیف ڕەشید: گۆڕانی ژینگە یەکێکە لە کێشە گەورەکان کە ڕووبەڕووی وڵاتان بووەتەوە

SUNDAY, 12 MAY 2024 10:05:19

ھەولێر-KDP.info- لە سیمپۆزیۆمی تایبەت بە وشکە ساڵی و کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لەتیف ڕەشید ڕایگەیاند، گۆڕانی ژینگە یەکێکە لە کێشە گەورەکان کە ئێستا ڕووبەڕووی هەموو وڵاتان بووەتەوە، بە عێراقیشەوە.

 
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

SUNDAY, 12 MAY 2024 10:05:27

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەی لالش كرد.

 
سیمپۆزیۆمی تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێوە دەچێت

SUNDAY, 12 MAY 2024 10:05:00

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سیمپۆزیۆمی تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێوە دەچێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact