Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 MAY 2024 08:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی گوڵان ئومێدی گەڕاندەوە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ڕێکخراوی تێکۆشەرانی شۆڕشی گوڵان دەڵێ، شۆڕش ئومێدی بۆ گەلی کورد گەڕاندنەوە و پیلانی دوژمنانی لەناو برد.

دلاوەر ئومەر، سەرۆکی ڕێکخراوی تێکوشەرانی شۆڕشی گوڵان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بە درێژاییی ساڵانی شۆڕش گورزی گەورەی لە دوژمن وەشاند و ناچاری کرد پەنا بۆ دانوستان ببات و سەرئەنجام ڕێککەوتنامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ی لێ کەوتەوە، بەڵام کاتێک جارێکی دیکە ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەرفەتی بۆ هەڵکەوت ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی دژی گەلی کورد و شۆڕش ئیمزا کرد.''

سەرۆکی ڕێکخراوی تێکوشەرانی شۆڕشی گوڵان دەڵێت: "ڕاستە ڕێککەوتنی شوومی جەزائیر شۆڕشی ئەیلوولی ڕاگرت بۆ ماوەیەک، بەڵام پارتی و بارزانی نەمر نەیھێشت پیلانی دوژمنان سەر بگرێت و لە ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦ بە ڕێبەرایەتی و ڕێنوێنیی بارزانی نەمر و بەشداریی کارای سەرۆک بارزانی دەستی پێ کرد."

دوای ڕێککەوتنامەی خیانەتکارانەی جەزائیر دژی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گەلی کوردستان، ڕژێمی بەعس کەوتە داگیرکاریی کوردستان و بە ھەزاران گوند وێران کران و دواتر قۆناغەکانی ئەنفال و ڕەشبگیری و لەناوبردنی میللەتی کورد بە دوایدا ھات، لەگەڵ ئەو ھێرشانەی دوژمن پێشمەرگەکانی شۆڕش بەردەوام گورزی کۆشندەیان لە ھێزەکانی دوژمن دەوەشاند و دەیان داستان و نەبەردی تۆمار کران.''

سەرۆک بارزانی لەبارەی ٤٤مین سالڕۆژی شۆڕشی گوڵاندا دوێنێ پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا ھاتووە: "بەرھەمی شۆڕشی گوڵان یەکڕیزیی ھێز و لایەنەکانی گەلەکەمان بوو بۆ ڕاپەڕین و فیدڕاڵی و فرەلایەنی و ھەڵبژاردن و بەرپابوونی دامودەزگەی ھەرێمی کوردستان کە ھەر ھەمووی دەستکەوتی گرانبەھان و بە خوێن و فرمێسک ھاتوونەتە دی. لە یادی چل و چوارەمین ساڵی شۆڕشی گوڵاندا جەخت لە پەیامی پێکەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان دەکەینەوە و خەڵکی کوردستانیش لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە شۆڕش و خەبات و قوربانیدانیان بەفیڕۆ ناچێت."

دلاوەر ئومەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بە درێژاییی ساڵانی شۆڕشی گوڵان، دەیان پێشمەرگە گیانی خۆیان کردە قوربانی و بە ھەزاران پێشمەرگە و کادیری دیکەش بریندار بوون، بۆیە لەو یادە مەزنەدا سڵاو بۆ پێشمەرگە دەنێرین، ھەروەھا داوایەکیش ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی و فراکسیۆنی پارتیمان دەکەین، کە پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەربکرێت بۆ ئەوەی مافەکانی پێشمەرگە دێرینەکان و پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی گوڵان بە یاسایی بکرێن".

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كرد

THURSDAY, 16 MAY 2024 21:05:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 17:05:52

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

پەرلەمان بەنیازە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 16:05:33

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.

 

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

THURSDAY, 16 MAY 2024 15:05:39

بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact