Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 MAY 2024 11:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە چەندین بۆنەی جیادا بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بابەتی قەرزەکانی ھەرێم داوە و ڕوونی کردووەتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو گوژمەیەی ئاماژەی پێدەکرێت، پاشەکەوتی مووچەیە و  دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم،  کە ھۆکارەکەشی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە . لە راستیشدا ئەو کوژمەیە دەبێتە ئیلتیزامی دارایی بەغداش بەرامبەر بە ھەرێم.

دوای ئەوەی لە دوا وتاری بەڕێزیان دیسان ئاماژە بەو بابەتە درا، ژمارەیەکی زۆر لە کەس و لایەنەکان کە تا ئێستا بێدەنگ بوونە، ھاتنە ئاخاوتن و ڕوونکردنەوەیان داوە کە ئەو قەرزانە بەشێکی زۆری پاشەکەوت و ئیلتیزامی داراییە. سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە دواجار دانیان بەو ڕاستیانە دانا کە دەمێکە باسیان دەکرێت، مەبەستیان لەو نووسین و ڕوونکردنەوانە ھەرچی بێت، سەلمێنەری ئەوە بووە کە ئەو قەرز و ئیلتیزاماتانە ھەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەل بکرێت.

وەک جەنابی سەرۆکی حکومەت بەڵێنیداوە کە لەگەڵ ھاووڵاتیانماندا شەفاف بین، بەڕێزیان (بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردن و ھەماھەنگی قەرزی گشتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران) راسپاردووە ، تاکو لە زووترین کاتدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی حکومەتی ھەرێم ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان و ڕای گشتیی ھەرێمیش بکرێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/5/26




دوایین هەواڵەکان

حەڤدە ساڵ بەسەر کارەساتی لقی ٢٣ی پارتی تێدەپەڕێت

MONDAY, 13 MAY 2024 19:05:16

مەخموور-KDP.info- ئەمڕۆ لە دەڤەری مەخموور یادی حەڤدە ساڵەی کارەساتی بارەگای لقی ٢٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا، بەرپرسی لقی پارتیش دەڵێ: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت لایەنێکی سیاسی کوردی دەستی ھەبووە لە ڕێنیشاندان بۆ نانەوەی کارەساتی بارەگای لقی ٢٣ی پارتیمان.

 
لە هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی ئەم ناوچەیە دەستی پێکرد

MONDAY, 13 MAY 2024 18:05:34

هەولێر-KDP.info- بڕیارە بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار، لە ناوچەی پەرەپێدان لە نزیك گوندی پیڕەش لە شاری هەولێر، 118 شەقام دروست بكرێن كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت.

 
لەیلا قاسم یەکەم ئافرەت بووە لەسەر بیروڕای سیاسی لەسێدارە بدرێت

MONDAY, 13 MAY 2024 18:05:09

ئەورووپا -KDP.info- دوێنێ لقی  شەشی ئەورووپای پارتی سیمینارێکی لەڕێگەی وێبنارەوە لەیادی پەنجا ساڵەی شەھیدبوونی لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی بەڕێوەبرد، تێیدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵی شەھید لەیلا قاسم و ڕووداوی شەھید کردنیان.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق دەكات

MONDAY, 13 MAY 2024 14:05:45

هه‌ولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 13ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی کرد لە شاندێكی ناوەندی فەڕەنسی بۆ  توێژینەوە لەسەر عێراق كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر میسێل ڤیڤۆركا و پڕۆفیسۆر فابیریسل بەلانش و ماریۆس ئیكسپۆزیتۆ و تیالی یلمەن و دكتۆر عادل باخەوان.

 
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: ناکرێت ھەموو مانگێک بیانوویەک بگرن و مووچە دوابخه‌ن

MONDAY, 13 MAY 2024 13:05:30

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و پێویستە بەغداش چیتر بیانوو بە ھەرێمی کوردستان نەگرێت. دەشڵێ، رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیش ھەیە و پێویستە لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران بنێرن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact