Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 MAY 2024 09:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە دھۆک ئەو پێشمەرگانەی فەرمانی پێشوویان ھەیە زەوییان بەسەردا بەش دەکرێت"
| KDP.info


دهۆک -KDP.info-  لە پارێزگای دھۆک ٢٣ ھەزار کەس فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە و چەندین ساڵە بەھۆی نەبوونی زەویی ئامادەوە سوودمەند نەبوونە، بەرپرسێکی شارەوانییەکانی دھۆکیش ئاشکرای کرد، ئەوان قەرزداری ئەو ھاووڵاتییانەن کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە و ئەوانەیشی پێشمەرگەن، شوێنیان بۆ دیاری کراوە و تەنیا کێشەی کوژاندنەوەی تێدا ماوە.

نوبەدار سامی، بەڕێوەبەری یاساییی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی دھۆک دەڵێت: "تا ئەو ڕۆژەی بڕیاری ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکرا، لە سنووری پارێزگای دھۆک ٢٣ ھەزار فەرمانی دابەشکردنی زەویمان ھەبوو، بەداخەوە بەھۆی نەبوونی زەویی ئامادەوە نەمانتوانی بڕیارەکە جێبەجێ بکەین و فەرمانبەران و کرێنشینان سوودمەند بن لە وەرگرتنی پارچەزەویی نیشتەجێبوون."

بەرپرسەکەی شارەوانییەکانی دھۆک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "لەو ژمارەیە ناوی ٨٠٠ پێشمەرگەی تێدایە، واتە ئەو پێشمەرگە قارەمانانە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیان ھەیە و ئەرکی حکوومەتە زەوییان بۆ دابین بکات، لەبەر ئەوەش، ئێمە لە شارەوانیەکانی دھۆک شوێنێکمان دیاری کردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو پێشمەرگانە تاپۆ بکرێت و فەرمانی وەرگرتنی زەوی جێبەجێ بکرێت."

لەبارەی ئەوانەی دەمێننەوە، نوبەدار سامی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە لە سنووری ھەموو شارەوانییەکانی دھۆک کێشەی زەویی ئامادەکراومان ھەیە، واتە زەوی نەماوە بۆ دابەشکردن، ئەو زەوییانەی ماون موڵکی وەزارەتی کشتوکاڵن و پێویستی بەوەیە بکوژێنەوە و بکرێنە نیشتەجێبوون، ئینجا کار بۆ دابەشکردنیان بکرێت، بەڵام بە ھەرشێوەیەک بێت، مافی ئەوانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە نافەوتێت و حکوومەت قەرزداری ئەوانە تا زەوییان بۆ دابین دەکات."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كرد

THURSDAY, 16 MAY 2024 21:05:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 17:05:52

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

پەرلەمان بەنیازە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 16:05:33

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.

 

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

THURSDAY, 16 MAY 2024 15:05:39

بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact