Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 MAY 2024 14:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/13 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پیرۆزبایی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی کرد بە ھیوای چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی ھاوبەش، دواتر تیشکی خستە سەر دۆخی دارایی ئێستای حکومەت و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستانیش بە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت وکۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی ، وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان دووچاری دۆخێکی سەختی ئابووری بووەتەوە ، بۆیە دەبێ خۆمان لە گەڵ دۆخی ئێستا و ئەو توانا داراییە سنووردارەی لە بەردەستماندایە بگونجێنین و کۆی گشتی دۆخی ئابووریمان بە پێی گۆڕانکارییەکان رێکبخەینەوە و بەردەوام بین لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵی خۆی  دەدات و هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەڵام حوکمڕانیکردن تەنیا مووچە دابەشکردن نییە بەڵکو پێویستە هەوڵ بدەین خزمەتگوزاری گشتی و پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووریش ئەنجام بدرێت ئەمەش پێویستی بە رێکخستنەوەی دۆخی ئابووریمان هەیە. 

پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی نوێی عێراق بەردەوامە تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی نەوت و  مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان . 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک کرد لە بوارەکانی (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان، پرۆژە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، و پرۆژە یاسای ماف و ئەركەکانی نەخۆش) و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردران بۆ گەڵاڵەکردنی دوا ڕەشنووسی ئەو یاسایانە بە مەبەستی بڕیاری کۆتایی وڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران ‎جە‌ختیكردە‌وە‌ لە‌ رێزگرتن لە‌ فرە رەنگی و مافی گشت پێكھاتە‌ ئایینی و نەتەوەییە‌ جیاوازە‌كانی هەرێم .‌ كۆبوونە‌وە‌ دووپاتیكردە‌وە‌‌؛ ئە‌م ھە‌رێمە‌ بە‌جیاوازی پێکهاتە و رە‌نگە‌كانییە‌وە‌ جوانە‌ و مافی ھە‌مووانیش بێ جیاوازی پارێزراو دە‌بێت.




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كرد

THURSDAY, 16 MAY 2024 21:05:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 17:05:52

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

پەرلەمان بەنیازە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 16:05:33

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.

 

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

THURSDAY, 16 MAY 2024 15:05:39

بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact