Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 6 MAY 2024 20:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی پێشمەرگە: هەموو مەلەفەكان راگیراون.. شاندێك سەردانی بەغدا دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیارە دوای دەستبەكاربوونی حكوومەتی تازەی عێراق، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك پرسەوە بكەن، لەوانە ناوچە كوردستانییەكان و دروستكردنی هەماهەنگی لە شەڕی داعش.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاتری دیموكراتی كوردستان گوتی: "هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكان، تیرۆریستان و عەرەبی هاوردە و دەستی ناحەزانە، كە ئەمانە بوونەتە هۆكاری ئەوەی دۆخی ئەو ناوچانە تێك بچێت و داعش جارێكی دیكە سەرهەڵبداتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "هەموو مەلەفەكان لەگەڵ بەغدا راگیراون تا دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، كە ئەوكات شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵێك پرس سەردانی بەغدا دەكات، چونكە بەرپرسانی عێراق گۆڕدراون".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "بەرنامە دانراوە بۆ سەردانەكە، كە بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ بەغدا و حكوومەتی تازە لەبارەی ناوچە كوردستانییەكان و هەماهەنگی لە شەڕی داعش و زیانگەیاندن بە جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكان و هەروەها زیانگەیاندن بە خەڵك و ڕووتكردنەوەیان، چونكە خەڵك لە دوو لاوە دەبنە قوربانی و كەوتوونەتە نێوان دوو بەرداشەوە".

 

بڵند ئیبراهیم

 

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە

MONDAY, 06 MAY 2024 20:05:00

تاران-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە تاران‌ لەگەڵ بەڕێز عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە.

 

سەرۆکی حکوومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەردەکاتەوە

MONDAY, 06 MAY 2024 19:05:17

ھەولێر-KDP.info-  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

MONDAY, 06 MAY 2024 19:05:07

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه‌

MONDAY, 06 MAY 2024 19:05:57

تاران-KDP.info- سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌بینرێت.

 
"پەیامی سەرۆک بارزانی و جولەی نوێی دیپلۆماسی ھەرێم"

MONDAY, 06 MAY 2024 19:05:12

ھەولێر-KDP.info- لەم راپۆرتەی رۆژنامەنووس کارزان ھەورامی کە پێوەستە بە پەیامی سەرۆک بارزانی و دیپلۆماسییەتی ھەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا، ھەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و،  سەرۆكی سەنتەری تاسك بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، شرۆڤەی تایبەتیان ھەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact