Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 MAY 2024 11:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئازاد تۆفیق: داوامانکردووە هەردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌ و پشته‌، بخرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌
| KDP.info


KDP.info- هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌ و پشته‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، به‌ڵام له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی سلێمانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، حكوومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵه‌بجه‌ش یادداشتیان بۆ حكوومه‌ت به‌رز كردووه‌ته‌وه‌کە  هه‌ردوو ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "نزیكه‌ی ١٠ مانگه‌ فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵام هیچ كارمه‌ندێکی بۆ دانه‌مه‌زرێنداراوه و‌ ئێستاش كه‌س دانامه‌زرێندرێت".

ئازاد تۆفیق زیاتر ده‌ڵێ: "یادداشتمان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ فه‌رمانبه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه‌ دابمه‌زرێنێت و هه‌ردوو ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه و پشتە‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌، بینای فه‌رمانگه‌ی گومرك ته‌واو بووه‌".

پارێزگاری هەڵەبجە ده‌ڵێ: "تاوه‌كو ئێستاش له‌ سلێمانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیی گومرگی  هه‌ردوو ده‌روازه‌ بازرگانییه‌كه‌ ده‌كرێت، ئه‌و دوو ده‌روازه‌یه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕووی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وەوە زۆر گرنگه‌ و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت".

كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌ و پشته‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی 60 ملیار دینار داهاتیان هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌و ده‌روازه‌ بازرگانیانه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ بازگانییه‌كانی سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر پارێزگاكه‌مان، هه‌ردوو ده‌روازه‌كه‌ له‌ سنووری پارێزگاكه‌مانن لەگه‌ڵ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه،‌ ئه‌وه‌ زۆر ئاسانه‌ کە ئه‌و ده‌روازه‌ بازرگانیانه‌ بخرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌."

عه‌زیز ڕه‌سووڵ

 

 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كرد

THURSDAY, 16 MAY 2024 21:05:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 17:05:52

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

پەرلەمان بەنیازە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 16:05:33

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.

 

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

THURSDAY, 16 MAY 2024 15:05:39

بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact