Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 MAY 2024 10:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"حکوومەتی ھەرێم باییی ١٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی خەڵکی ھەژار دەکات"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٠ ملیۆن دۆلاری ھاوکاریی خێرخوازان بەسەر خەڵکی ھەژاردا دابەش دەکات و گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێ، پارەکە ھەمووی دەکرێتە ئەرزاق و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار خێزانی ھەژار سوودمەند دەبن.

ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ٢٠ ملیۆن دۆلارەی خەڵکی خواپێداو بەخشیویانە بە حکوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابەشی سەر پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام دابەشکردنەکە بە شێوەیەک بووە ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ کەرتی تەندروستی و ١٠ ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بووە."

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: "ئەو ١٠ ملیۆن دۆلارەی بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی تەرخان کراوە، دابەشی سەر پارێزگاکان کراوە و لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی پێک ھاتووە و لە ھەر پارێزگایەک لیژنەیەک پێک ھاتووە بۆ تۆمارکردنی ناوی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت."

ئاریان ئەحمەد گوتی: "لیژنەکە ناوی ھەموو ئەو خێزانانەی تۆمار کردووە، کە ھەژارن، یان خاوەن پێداویستیی تایبەتن و پێویستیان بە ھاوکارییە و، لیژنەکە بە شێوەی مەیدانی سەردانی خێزانە ھەژارەکان دەکات، ئەو پارەیە ھەموو دەکرێتە ئەرزاق و بەسەر ئەو خەڵکە ھەژارەدا دابەش دەکرێت."

دەربارەی ئالیەتی دابەشکردن، ئاریان ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "پارەکە بە عەدالەت بەسەر ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش کراوە، بۆ نموونە لە ھەولێر ٦٠ ھەزار خێزان و لە سلێمانی و دھۆک ھەریەکەیان ٥٠ ھەزار خێزان و لە ئیدارەی ڕاپەڕین ١٢ ھەزار خێزان و ئیدی بەو شێوەیە ھەر ناوچەیەک بەشی خۆی بەردەکەوێت، پڕۆسەکە لە قۆناعی کۆتاییدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی ھاوکارییەکە دەکرێت."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كرد

THURSDAY, 16 MAY 2024 21:05:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 17:05:52

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

پەرلەمان بەنیازە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 16:05:33

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.

 

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

THURSDAY, 16 MAY 2024 15:05:39

بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact