ئەو هێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان جێی نیگەرانیمانە ، لێرەدا ڕایدەگەیێنم کە بە هەموو توانایەک پشتگیریان دەکەین و ئەوان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان و هەموو مافێکیان پارێزراوە .
مسعود بارزانی ۱٠ـی ٥ـی ۲٠۲٠
ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له ڕاگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.
مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.
بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.
بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.
ھەولێر-KDP.info- ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بیرمەندی گەورە و دۆستی گەلی کورد كە توانا و ئەزموونی بەشێكی تەمەنی لەپێناو مافەكانی گەلی كورددا خەرج كردووە و لەو پێناوەشدا تووشی ئەشكەنجە و دەردەسەریی زۆر بووەتەوە، لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەكات لەم دۆخەی ئێستا كوردستانی تێ كەوتووە و دەشڵێت، گرنگە کورد لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا پێگەی کوردستانیی بوونی خۆی بپارێزێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران تاران-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ڕووسیا-KDP.info- میشا خالدیان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی شاری یۆرسلاڤی ڕووسیا دەڵێت، مەلا مستەفا بارزانی، قەزیەی کوردی ھێنایە بوون و، ئێستا سەرۆک مەسعوود بارزانی رابەرایەتی ئەو پرسە لە جیھان دەکات و ھەرێمی کوردستانی کردە نموونەیەکی جوان لە تەواوی جیھان دا.