Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 MAY 2024 15:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت كاریگه‌ریی دارایی و یاسایی و سیاسییان ده‌بێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد ڕایگەیاند، بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی كارگێڕی و یاسایی و سیاسی و داراییه‌وه‌ كاریگه‌ریی زۆر باشیان بۆ سه‌ر ئاینده‌ی كوردستان ده‌بێت.

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردوون، بڕیاری گرنگ و چاره‌نووسسازن، ئومێدمان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی كه‌رتی دارایی و ئابووری."

كه‌وڵۆسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''زۆریی مووچه‌ بۆ هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر كه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دینار بوو وای كردبوو كه‌ بارگرانییه‌كی زۆر بكه‌وێته‌ سه‌ر بوودجه‌ی گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ كه‌س هه‌بوون له‌ مووچه‌یه‌ك زیاتریان هه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ چاره‌ی ئه‌م كێشانه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه‌ تووشی ئاسته‌نگ بێت له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه‌ و ده‌ركردنی بڕیاری دیكه‌ له‌ داهاتوودا كه‌ ڕێگا له‌ گه‌نده‌ڵی و بەفیڕۆدانی پاره‌ بگرێت، كاریگه‌رییان ده‌بێت لەسه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ بەگشتی مانگانه‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌."

ده‌شڵێت: "كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌سریەی‌ فه‌رمانگه‌كان و ده‌رماڵه‌ی پله‌ باڵاكان ده‌بێته‌ هۆی ڕێگری له‌ گه‌نده‌ڵی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌."

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گرنگه‌ حكوومه‌ت له‌ داهاتوودا  بەگوێره‌ی پێداویستیی خۆی فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه‌ یه‌كسانی له‌ دامه‌زراندنه‌كاندا هه‌بێت، بۆ نموونه‌ گرنگه‌ له‌ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه‌سێك دابمه‌زرێت، نه‌ك له‌ خانه‌واده‌یه‌ك هیچ كه‌س و له‌ خانه‌واده‌یه‌ك چوار كه‌س."

لەباره‌ی لێخۆشبوونی حكوومه‌ت له‌ كرێی ئه‌و مڵكانه‌ی كه‌ هی حكوومه‌تن و کرێی پاره‌ی ئاو و كاره‌با به‌ ڕێژه‌ی جیاجیا ده‌ڵێت: ''ئه‌و بڕیاره‌ هاندانی باشی تێدایه‌ و جێگای ده‌ستخۆشییه،‌ هه‌روه‌ها وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ داوای زه‌وییان كردبوو بۆ پڕۆژه،‌ به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌كیان دروست نه‌كردووه‌ له‌ سه‌ری، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه."‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گرنگه‌ حكوومه‌ت به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م بڕیارانه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات كاریگه‌رییه‌كانی لەسه‌ر كه‌رتی ئابووریی كوردستان بەدیار بكه‌وێـت."

هێدی كاكه‌یی

 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كرد

THURSDAY, 16 MAY 2024 21:05:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد.

بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد ڕێگای (کەلەک_مووسڵ) نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 17:05:52

مووسڵ -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: دوای ھەوڵی پارێزگاری مووسڵ و جێگرەکەی  و نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت ڕێگای (کەلەک _مووسڵ) نوژەن بکرێتەوە، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لە پارێزگای مووسڵ کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پارێزگای مووسڵ بکەین بەبێ جیاوازی.

پەرلەمان بەنیازە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە

THURSDAY, 16 MAY 2024 16:05:33

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەو ماوەیە سێ پرسی گرنگ یەکلایی بکاتەوە، ئەوانیش ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆن و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەیە، بۆیە پەرلەمان وەرگرتنی پشووی خۆی بۆ ماوەی مانگێک دواخستووە.

 

"پرۆژە گرینگەکانی دەڤەری بارزان"

THURSDAY, 16 MAY 2024 15:05:39

بارزان -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دەڤەری بارزان داوە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لەو دەڤەرە جێبەجێ کردووە، وەکو پڕۆژەی ئاوی بارزان، کردنەوەی دەروازەی زێتێ و دامەزراندنی کارگەی زووم.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact