Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 19 MAY 2024 03:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوای جەژن هاوپەیمانان دەست بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەكەنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی هاوپەیمانان هەست بە مەترسیی داعش دەكەن و ئاگاداری هەموو كردەوە و جموجۆڵێكی تیرۆریستانن، بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان دەست بە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بكرێتەوە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جموجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووە، بە تایبەت لە ناوچە كوردستانییەكان و هاوپەیمانانیش بەردەوام چاودێریی داعش دەكەن و ئاگاداری جموجۆڵ و كردەوەكانی داعشن، كە زۆر جار خۆیان زانیاری بۆ ئێمە رەوانە دەكەن، بۆیە بڕیاریان داوە  كە بەردەوام بن لە هاوكاریكردن و ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە روونیشی كردەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و دواتریش هاتنی مانگی رەمەزان، مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە راگیرا، بەڵام بڕیاریان داوە دوای جەژنی رەمەزان جارێكی دیكە دەست بە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بكەنەوە".

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

SATURDAY, 18 MAY 2024 23:05:10

بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ کادیر و ئەندامانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کردوو لەلایەن شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران، پێشوازیلێکران.

 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مەحموود نادر تەوێڵەیی) دەکات

SATURDAY, 18 MAY 2024 21:05:04

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (مەحموود نادر حەمەئەمین تەوێڵەیی) دەکات.

 
KDP زانیاری له‌سه‌ر پشته‌وه‌ی سه‌ردانی یاریده‌ده‌ری وزه‌ی ئه‌مریکا ده‌خاته‌ڕوو

SATURDAY, 18 MAY 2024 17:05:46

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مریكا هاتووه‌ته‌وه‌ سه‌رھێڵ و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت لەنێوان عێراق و هه‌ولێر ڕێککەوتن بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بکرێت، جێفری پایت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: مایەی هاندان بوو بۆ ئێمە له‌ كه‌رتی وزه‌ی كوردستانه‌وه‌ گوێبیست بووین کە لە هەرێمی کوردستان و لە سەرتاسەری جیهاندا تا ئەورووپاش چی دەکەن! ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چۆن پیشەسازیی وزەی ئەم ناوچەیە دەگاتە ستانداردە جیهانییەکان.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی دەكات

SATURDAY, 18 MAY 2024 16:05:53

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 18ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی كرد.

 
بەرگری شارستانی" تیمەکانمان بڵاوە پێکردوە بۆ پاراستنی بەرھەمی جووتیاران"

SATURDAY, 18 MAY 2024 16:05:46

ھەولێر-KDP.info- بەرگری شارستانی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک تیمی ئاگر کوژاندنەوەی بۆ پاراستنی بەرھەمی جووتیاران جێگیر کردووە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانیش دەڵێ، تا کۆتایی مانگی داھاتوو تیمەکان پارێزگاری لە بەرھەمی جووتیاران دەکەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact