Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 29 APR 2024 17:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێكی سەرەخۆشی لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

خەمباربوین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی نیعمەت خانی كچی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، پووری رێزدار نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیمان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و خانەوادە و تەواوی خزم و کەسوکار و، کاک سالاری ھاوژینی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

دکتۆر نەھلە ئەفەندی:، داوامان کردووە شەش ھەزار یەکەمەکانی ھەرێم دابمەزرێن

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: بە فەرمیی داوای دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستانمان کردووە ئەمەش ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە کە دایانمەزرێنێت.

 

خەسرۆ ئاژگەیی: بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، بەرگریی لە ھەرێم دەکەین

MONDAY, 29 APRIL 2024 16:04:02

بەریتانیا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا دەڵێت، بەریتانیا پشتگیری و بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان دەکات..ئاماژەیشی دا، بەریتانیا خۆی بە دۆست و ھاوبەشی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان دەزانێت و، نیگەرانە لەو ھەڕەشانەی لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەن.

 
پارێزگاری دهۆک: کارتی بانکیی (هەژماری من)ـم وەرگرتەوە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:17

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە. جەختیش لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەکە 19 خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و ڕێگری لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەکات.

 
عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا لەبارەی دیالۆگی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر خەتە

MONDAY, 29 APRIL 2024 13:04:02

فەرەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، فەرەنسا دەیەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق بەدیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام لە ھەوڵدان و لەسەر خەتن، چونکە سەقامگیری لە عێراق نەبێت کاریگەری لەسەر ھەموو وڵاتان دەبێت.

 
پەرلەمانتارێکی ڕووسی بۆ KDP: سەرۆک بارزانی عەشقی کوردستانی لە دڵی ھەموواندا چاند

MONDAY, 29 APRIL 2024 12:04:58

ڕووسیا-KDP.info- میشا خالدیان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی شاری یۆرسلاڤی ڕووسیا دەڵێت، مەلا مستەفا بارزانی، قەزیەی کوردی ھێنایە بوون و، ئێستا سەرۆک مەسعوود بارزانی رابەرایەتی ئەو پرسە لە جیھان دەکات و ھەرێمی کوردستانی کردە نموونەیەکی جوان لە تەواوی جیھان دا.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact