Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 MAY 2024 00:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

له‌ دهۆك سبه‌یشه‌و ڕێوڕەسمێكی سوپاسگوزاری بەڕێوه ‌ده‌چێت
| KDP.info


دهۆك-KDP.info–  بەڕێوه‌به‌ری گشتیى ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگاى دهۆك ڕایگەیاند، سبه‌یشه‌و ڕێوڕەسمێكی سوپاسگوزاری بۆ ته‌واوی تیمه ‌ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییەکان، له‌ پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش و خه‌ڵك و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ‌ئه‌ركدان بۆ  پاراستنی خه‌ڵكی له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا بەڕێوە دەچێت.

پارێزگای دهۆك دواین پارێزگا بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ حاڵه‌تی كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا كه‌ 15 كه‌س بوون، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ش وه‌كو یه‌كه‌م پارێزگا دواین تووشبووانی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ جێ هێشت.

ئه‌یوب ڕه‌مه‌زان، بە ماڵپەڕی‌ فەرمی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبه‌ی چوارشه‌ممه 22ی مانگ، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵرۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی‌، كاتژمێر 10ی شه‌و بڕیاره‌ ڕێوڕەسمێكی سوپاسگوزاری ئه‌نجام بده‌ین بۆ تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییەکان له‌ پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ركی به‌رده‌وامدان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ببوون، هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری بۆ خودی خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكیش كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا و هاندانیان بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ ماوه‌ی داهاتوودا.''

له‌باره‌ی شێوازی ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێوڕەسمی‌ سوپاسگوزارییه‌، ئه‌یوب ڕه‌مه‌زان گوتی: "به‌رنامه‌ی ڕێوڕەسمەكه‌ له‌ ته‌واوی سنووری پارێزگای دهۆك له‌ كاتژمێر 10ی شه‌و به‌ كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و مووەلیده‌كان ده‌ست پێ ده‌كات بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك، له‌و كاته‌دا خه‌ڵكیش له‌سه‌ر بانه‌كان به‌ ڕووناكییه‌ك، ئینجا لایتێك، یاخود مۆم، یان لایتی موبایل و هه‌ر ڕووناكییه‌كی گونجاو بێت، كه‌ هه‌ستێكی جوان بدات وه‌كو سوپاسییه‌ك داده‌گیرسێنن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ردوو چیای دهۆكیش دوو ئاگر هه‌ڵده‌كرێن، وه‌كو هێماییه‌كی جوان، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ پاركی نه‌ورۆزیش نووسینێكی سوپاسی به‌ مۆم دێته‌ نووسین بۆ تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌منی له‌ پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش و پابه‌ندبوونی خه‌ڵكیش."

بەڕێوبه‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای دهۆك ده‌شڵێت: ''بۆ ئاگاداری هیچ ئاهه‌نگێك نییه‌ و، له‌ هیچ شوێنێك تا چوار كه‌سیش نابێت كۆ ببنه‌وه‌، چونكه‌ ته‌نها ئامانجمان سوپاسگوزارییه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ونخوونیان كرد بۆ پاراستنی خه‌ڵكی له‌ پارێزگای دهۆک.''

نه‌شوان به‌رزنجى




دوایین هەواڵەکان

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بەکەرتی وەرزش لە سنووری دھۆک داوە

WEDNESDAY, 15 MAY 2024 17:05:20

دھۆک -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم کابینەیە لە سنووری پارێزگای دھۆک گرنگییەکی یەکجار زۆری بە کەرتی وەرزشی داوە، تا ئێستا جگە لە هاوکاری ماددی لەو سنوورە کاری لە شەش یاریگا کردووە بە درووستکردن و نوژەنکردنەوەوە، ئەمەش بۆتە جێگەی دڵخۆشی و خۆشحاڵی لاوانی دەڤەرەکە.

 
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

WEDNESDAY, 15 MAY 2024 15:05:01

ھەولێر-KDP.info-  ئەمرۆ چوارشەممە 5/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

WEDNESDAY, 15 MAY 2024 15:05:23

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس کرد.

 
بەڕێوەبەری شارەوانی سێ: پلان ھەیە بۆ فراوانکردنی سنووری ھەر شەش شارەوانی ھەولێر

WEDNESDAY, 15 MAY 2024 15:05:45

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری شارەوانی سێ لە ھەولێر دەڵێ: دوو گەڕەکی نوێ لە سنووری شارەوانی سێ ئاوەدان دەکرێنەوە، پلانیش ھەیە سنووری ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ھەولێر تا دەگاتە پشتێنەی سەوزایی فراوان بکرێت.

 

"شاندی وەبەرھێنەرانی قەتەر دێنە زاخۆ"

WEDNESDAY, 15 MAY 2024 14:05:48

زاخۆ-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی وەبەرھێنەرانی قەتەر سەردانی زاخۆ بکەن، ئێمەش شەش پرۆپۆزەلمان پێشکەش کردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لەلایەن قەتەرەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact