Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 MAY 2024 15:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەرماندەی پێشمەرگەی رۆژ بۆ KDP: ئەوەی دەگوترێت لە راستییەوە دوورە
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی رۆژ رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی بۆ پێشمەرگەی رۆژ هەڵبەستراون، دوورن لە راستییەوە و دەشڵێ: "یەك پێشمەرگەی ئێمە نەچووە بۆ دەرەوەی كوردستان، بگرە بۆ خاكی خۆشیان نەچوون كە كوردستانی سووریایە، بەڵام ئەوانەی ئەو قسانە دەكەن، دەیانەوێت خیانەتەكانیان داپۆشن و، لە سووریا 10هەزار گەنجی كورد شەهید كرا بۆ ئازادكردنی خاكی عەرەب، بۆ یەك كەس قسەی نەكرد؟".

قادر شێخ مەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جگە لە هەرێمی كوردستان، یەك كەسی ئێمە نەچووە بۆ لیبیا و بۆ سووریاش، ئەو كەسەی باس لەوە دەكات كە لە سووریا هاتووە بۆ هەرێم و لەوێش رۆیشتووە بۆ توركیا و لەوێش چووە بۆ لیبیا، هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە، بە داخەوە خەڵكانێك تۆمەت هەڵدەبەستن، ئەگەرنا لەشكری رۆژ تەنها خەڵكی سووریا نین و خەڵكی هەر چوار پارچەی كوردستانی تێدایە و هەر پارچەیەكی كوردستان پێویستی بە ئێمە هەبێت، ئامادەین و لە سەرەتای شەڕی داعشیش ئێمە لە شەڕدا بووین تا كۆتایی جەنگەكە".

شێخ مەم گوتیشی: "ئێمە شەهید و بریندارێكی یەكجار زۆرمان دا و شەڕمان كرد بۆ پاراستنی كوردستان، بۆیە حەق نییە ناوی پێشمەرگەی رۆژ ناشرین بكرێت و پێویستە رێز لە پێشمەرگە بگیرێت".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "لە سەرەتای شەڕی سووریادا، 10 هەزار گەنجی كورد بۆ ئازادكردنی خاكی عەرەب شەهید كران، كەچی یەك كەس قسەی نەكرد، بەڵام ئێستا دەچن باسی كەسێك دەكەن كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نەبووە و نییە، بۆیە یەك پێشمەرگەی ئێمە نەچووە بۆ دەرەوەی كوردستان و ئەوەی دەگوترێت لە راستییەوە دوورە".

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگار بۆ KDP: فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن

SATURDAY, 18 MAY 2024 14:05:07

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژ به‌وه‌ ده‌كات، سیستمی هه‌ژماری من له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌ كار و فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن، له‌ به‌رانبه‌ردا هه‌ندێك ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست هەن، بەڵام‌ ئەمە به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ورە‌یی پرۆسه‌كه‌ كەم ‌ناكاته‌وه‌.

 
دکتۆر نەھلە بۆ KDP: چاوەڕێ دەکرێت ماوەی کۆمسیۆن درێژ بکرێتەوە

SATURDAY, 18 MAY 2024 12:05:52

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ پەرلەمان لەبارەی دوو پرسی گرنگەوە کۆدەبێتەوە و دەشڵێ، چاوەڕێ دەکرێت ماوەی کۆمسیۆن بۆ شەش مانگ درێژ بکرێتەوە.

 
کابینەی نۆیەم توانی ھەرێمەکەمان بخاتە سەر نەخشەی ھەوڵە جیھانییەکان

SATURDAY, 18 MAY 2024 12:05:13

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا لە ژێر دروشمی ژینگەی کوردستان گەورەترین سەرمایەی ھەرێمە، ھەنگاوێکی یەکجار گرنگ نراوە و بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە رێگەی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە ھەرێمی کوردستان ژینگەیەکی پاک و خاوێنی ھەبێت و دەشڵێ، ئێستا کوردستان لەسەر نەخشەی ھەوڵە جیھانییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا، بۆیە لەم کابینەیەدا کاری زۆر باش کراوە و ھەماھەنگیمان لەگەڵ چەندین وەزارەت ھەیە و ھاوکار و ھەماھەنگن.

 
بەرپرسی لقی 5ی پارتی بۆ KDP: بەرنامەیەکی شەش مانگیمان داناوە

SATURDAY, 18 MAY 2024 11:05:57

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ده‌ڵێ،  لە بەغدا نزیکەی ٤٠٠ هەزار کورد ھەیە و لایەنگرانی ئێمەش تەنھا کورد نین، بگرە عەرەب و تورکمان و پێکھاتەکانی دیکەش لایەنگرمانن، چونکە بەغدا گەورەیە و ڕێژەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس دەبێت و بەردەوامیش خەڵکی تازە دێتە لای ئێمە و دەرگای ئێمەش بۆ ھەموو خەڵک واڵایە.

 
پارێزگار: هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە

THURSDAY, 16 MAY 2024 23:05:48

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەیەندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact