Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 4 MAY 2024 08:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ڕاكێشانی بۆڕیی سووته‌مه‌نی بۆ سنووری هه‌رێم بۆ دروستنه‌بوونی به‌ركه‌وتنە"
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن له‌ نێوان شوفێرانی هه‌رێم و ئێران و هاووڵاتیان دروست نه‌بێت، له‌ دیوی ئێران بۆڕییه‌ك بۆ دیوی سنووری هه‌رێم ڕاده‌كێشرێت و له‌وێ كۆگایه‌كی گه‌وره‌ دروست كراوه‌ و شوفێرانی ئێران كه‌ سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم دێنن له‌و بۆڕییه‌ خاڵی ده‌كه‌ن و دێت بۆ كۆگاكه‌ و شوفێرانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كۆگایه‌ سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم ده‌گوازنه‌وه‌.

 

عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیانی نه‌خۆشیی كرۆنا به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هه‌موو ڕێكارێكیش ده‌گرێته‌ به‌ر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جموجۆڵی بازرگانی له ‌نێوان هه‌رێم و ئێران به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێویستمان زانی كه‌ كارێكی بكرێت به‌ركه‌وتن له‌ نێوان شوفێرانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شوفێرانی ئێمه‌ دروست نه‌بێت، بۆیه‌ له‌ دیوی ئێران له‌ مه‌رزی په‌روێزخان بۆڕییه‌كی سووته‌مه‌نی ڕاده‌كێشرێت بۆ دیوی سنووری هه‌رێمی كوردستان، له‌وێش كۆگایه‌كی گه‌وره‌ دروست كراوه‌ و شوفێرانی ئێران كه‌ سووته‌مه‌نی وه‌كو نه‌وت و گاز و به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنن له‌و بۆڕییه‌ خاڵی ده‌كه‌ن و دێت بۆ ناو كۆگای دیوی هه‌رێمی كوردستان."

عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی گوتیشی: ''هه‌ركاتێك كه‌ شوفێرانی ئێمه‌ ده‌ڕۆن بۆ هێنانی سووته‌مه‌نی له‌و كۆگایه‌ سووته‌مه‌نی ده‌ردێنن و بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یگوازنه‌وه‌، به‌مه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شوفێرانی ئێمه‌ دروست نابێت و هیچ به‌ركه‌وتنێك دروست نابێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تیی شوفێرانی خۆمانه‌، چونكه‌ نامانه‌وێت ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ببێته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێم و به‌ كه‌مترین زیان له‌و نه‌خۆشییه‌ تێپه‌ڕ بین، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ و زۆر باشه‌."

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

نەقیبی سەندیکا بۆ KDP: دەنگدانێک لەباره‌ی پیشەییبوونی کاری ڕۆژنامەگەری ئەنجام دەدەین

FRIDAY, 03 MAY 2024 22:05:55

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، کە لە ساڵی ١٩٩٣ و دوو ساڵ دوای ڕاپەڕینی مەزنی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە دەرچووە و ئەو ڕۆژە دیاریکراوە بە ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش دەڵێت، پێویستە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەشێک بن لە پاراستنی بەھاکانی نیشتیمانی و کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستان بەشانازیەوە ھاوشانە لەگەڵ ھەموو میدیای جیھانی و کاراکتەرێکی ئەکتیفە لە کوردستان.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

FRIDAY, 03 MAY 2024 21:05:52

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسورانی ناوچەی قەرەداغ گیانیان لەدەستدا.

 
خانی زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوه‌كان و زیانه‌ کشتوکاڵیه‌كانی بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:20

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بارانی ئێستا زیانی بۆ کشتوکاڵ و ھەندێ پڕۆژە ھەیە دەشڵێ، ئەمساڵ یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو زیاترە لە ساڵی رابردوو.

 
نێچیرڤان بارزانى بۆ خێزان و كه‌سوكارى کامەران خەفاف: هاوسۆز و هاوخه‌متانم

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:09

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".

 
سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:11

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact