Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 APR 2024 16:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شوكری بۆ KDP: ئەو كۆمپانیانەی پەیوەندیان بە ژیانی رۆژانەی خەڵكەوە هەیە كراونەتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو كۆمپانیا و كارگانەی پەیوەندییان بە ژیانی خەڵكەوە هەیە، نەوەستاون و پێداویستیی رۆژانە بۆ خەڵك دابین دەكەن. دەشڵێ: "335 پڕۆژەمان لە هەرێم لە كاردا بوون، بەڵام بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆوە راگیرابوون، ئێستاش هەوڵ دەدەین بەپێی دۆخەكە ئەوانیش دەست بە كاركردن بكەنەوە".

د. محەمەد شوكری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەر كارگە و كۆمپانیایەك كە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی خەڵكەوە هەیە، كراونەتەوە و كاری خۆیان دەكەن وەكو كارگەی ماست و زەیت و شیر و كارتۆن و خۆراكەكانی دیكە، كە ئەوانی دیكەش وردە وردە دەكرێنەوە بەپێی دۆخەكە، ئەمە وەكو قۆناغی یەكەمە و لە قۆناغەكانی داهاتوودا ئەوانی تریش دەكرێنەوە".

ناوبراو گوتیشی: "لە هەرێمی كوردستاندا 335 پڕۆژە راگیراون كە هەموو جۆرە پڕۆژەیەك لە خۆ دەگرێت، بەڵام جارێ بە هۆی بڵابوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا راگیراون، چونكە ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە و بەپێی دۆخەكەش وردە وردە ئەوانیش دەست بە كاركردن دەكەنەوە".

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى عێراق كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 16:04:37

بەغدا-KDP.info-  له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

"لەو وادەیەدا نەخۆشخانەی بەردەڕەش دەکرێتەوە"

SUNDAY, 28 APRIL 2024 16:04:59

بەردەڕەش-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی لە قەزای بەردەڕەش دروستکردووە و بینایەیی نەخۆشخانەکە تەواوبووە، سەرۆکی حکوومەت پارە بۆ کڕینی کەلوپەل و ئامێرەکان تەرخانکردووە و ٤٠ کارمەندیشی بۆ دامەزراندوون، بەقسەی بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆک لە ماوەی کەمتر لە دوومانگی دیکە نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت ھاوڵاتیانەوە.

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 14:04:39

بەغدا-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 28 APRIL 2024 12:04:00

به‌غدا-KDP.info- له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

 
وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم

SUNDAY, 28 APRIL 2024 11:04:50

ھەولێر-KDP.info- کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، وێڕای سوپاسكردنى ستافی کارەبا، داوای لێ کردن تا چارەسەری شوێنەواری هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئەو 1600 مێگاوات کارەبایەی كه‌ لەبەردەست دایە و لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەی جگە لە غاز بەرهەم دێت، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی پشکی پارێزگه‌كان دابەش بکرێت و کۆنترۆڵی لۆدی شارەکان بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact