Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 05:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قەدەغەی هاتوچۆ تا ١٠ی مانگی ٤ بەردەوام دەبێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە درێژە بە قەدەغەی هاتوچۆ بدەن لە ١ی مانگی ٤ـەوە  تا ١٠ی مانگی چوار کاتژمێر ١٢ی شەوی ١١ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، (٣١-٣-٢٠٢٠)، ڕێبەر ئەحمەد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ''بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ باشترین ڕێکار و هۆکاری ڕیگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و ئەمەش لەسەر زاری وەزارەتی تەندروستی و ئێمەش هەنگاوی پێویستمان گرتە بەر."

گوتیشی: ''ئەم قەدەغەیە سنوورەکان و فڕۆکخانەکانیش دەگرێتەوە و جووڵەی بازرگانی بە هەمان میکانیزمی پێشوو بەردەوام دەبێت و کەس ناتوانێت داخڵی هەرێمی کوردستان بێت بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆ."

وەزیرێ ناوخۆ ئاماژەی دا: "ئێمە دەزانین هەندێک خەڵک بژێوی ڕۆژانەیان هەیە، پەیامیان گەیشتووە و سەرۆکی حکوومەت بەداواداچوونی بۆ دەکات، ئێمە داوامان لە ئیدارەکانمان کردووە، هاوکارییان بکەن".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ''ئاڵوگۆڕی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیس و زیرەڤانی و پاراستن و فریاکەوتن ڕێگەپێدراوە، بەڵام هەر ئاڵوگۆڕێک لە نێوان سنووری پاریزگای خۆی ڕێگەپێدراوە بە مەرجێک لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکە و قایمقامەکە و قەزا و ناحیەکە بە شێوەیەکی مەرکەزی ئاڵۆگۆڕیان پێ بکرێت، دەبێ بە ئاگاداریی ژووری ئۆپەراسیۆن بێت و دەبێ بە ئۆتۆمبێلی سەربازی بێت."

 

کــاروان بــــاعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 
علی سەعید: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 18:05:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact